|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-14
خوێندكاران‌و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازی خۆیندكارانی
زانستگای ئازادی واحیدی تاران،
به به‌شداری نزیك به 2000 خوێندكار،
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تی‌و به‌سیجییه‌كانه‌وه به تووندوتیژی كێشرا.
خوێندكارانی نارازی رادیكاڵترین چه‌شنی دروشمه‌كانیان له دژی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌حمه‌دی نژاد، وته‌وه‌و میلیشیا تووندڕه‌وه‌كانی به‌سیجیش، 10 خوێندكاریان
برینداركرد. به‌پێی هه‌واڵ‌و راپۆرته‌كانی "خبرنامه‌ی ئه‌میركه‌بیر"، ئه‌م
كۆبوونه‌وه كه به‌ربڵاوترین ناره‌زایه‌تیی خوێندكاران له ساڵی نوێی
خوێندن بووه، سه‌ره‌ڕای زاڵبوونی كه‌شێكی قورسی ئه‌منییه‌تی‌و
گه‌مارۆدرانی زانستگا له لایه‌ن هێزه ئینتزامی‌و ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه،
پێشوازیه‌كی به‌رچاوی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه لێكراوه.
زانستگاكان، ده‌ریاییه‌ك له جموجۆڵی سیاسییه‌و هه‌ر بیانووێیك، رووداوێكی
لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا له ژێر باری
قورسی ئیستبداد‌و ملهوڕی، بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، زانستگا پێشه‌نگایه‌تی كرد‌و
ئێستا كه ناره‌زایه‌تی‌و كرده‌ی به‌كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌ته‌وه،
مه‌حاڵه زانستگا بێده‌نگ بێت‌و مه‌حاڵه ته‌وژمی ده‌ستگیركردن‌و پاڵاوتن‌و
ملیتاریزه‌كردن، بتوانێ ده‌نگی خوێندكار بێده‌نگ بكات. له سێ مانگی
هاوین‌و پشووی هاوینی خوێندكاران‌دا، به‌هه‌زاران گه‌ڵاڵه‌و تاكتیك‌و پیلان
له ژووره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری تاوتۆی كرا، رێكاره‌كانی به‌رگرتن به‌هه‌ر
ئیعترازێك پێشنیاركرا‌و كه‌چی له‌گه‌ڵ رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی
زانستگا، هه‌موو نه‌خشه‌و پیلانه‌كان مایه‌پوچ ده‌رچوو. بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری مه‌ته‌رێزی پارێزگاریكردن له مافی مرۆڤ، دیموكراسی‌و كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌و هیچ پلان‌و پیلانێك ئه‌م توێژه له ناوه‌رۆك‌و جه‌وهه‌ری
خۆی خاڵی ناكاته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری هه‌ڵگری توخمی
ناره‌زایه‌تییه‌و هه‌موو مێژووی ئه‌م بزووتنه‌وه، له هه‌موو
كۆمه‌ڵگاكان، خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
ناره‌زایه‌تییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی خوێندكاران، له به‌ستێن‌و له
ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی - سیاسیی جیاوازتر له رابردوو، ده‌ورده‌نوێنێت.
جاران، كرده‌ی سیاسی له زانستگادا قه‌تیس مابوه‌وه‌و كه‌چی ئێستا،
سیاسه‌ت وه‌ك چه‌مكێك هه‌موو كۆمه‌ڵگا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئێستا
هه‌موو مه‌یدانه‌كان، مه‌یدانی كرده‌ی به‌كۆمه‌ڵی سیاسییه‌و ئاوانگاردبوون
ته‌نیا مۆنۆپۆلی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری نییه. ئێستا بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری به شانازییه‌وه باس له په‌یوه‌ستبوون به لانكه‌ی واقعیی،
واته بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كات‌و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌می داواكارییه
سنفی‌و سیاسییه‌كانی، له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییدا په‌یدا
ده‌كات. ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئێستاوه، باس له به‌شداری گه‌رموگوڕ له
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له رۆژی 13 ئاباندا
ده‌كات‌و له رێگه‌ی كه‌ره‌سه‌كانی پیۆه‌ندی گشتیی، تاكتیكه‌كانی خه‌بات بۆ
ئه‌و رۆژه پێشنیار ده‌كات.
كاتی كرانه‌وه‌ی ئه‌مساڵی زانستگا، كاتێكی پیرۆز‌و گونجاو بۆ بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا بوو. ئه‌م بزووتنه‌وه به چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی
ئیعترازی‌و به دروشم‌و ره‌فتاره سیاسییه‌كانی، خوێنێكی تازه‌ی به
ده‌ماری بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ته‌زریق كرد. ئه‌م بزووتنه‌وه له
نه‌بوونی ده‌رفه‌تی ئازادانه بۆ خاوه‌ندارانی واقعی مه‌یدانی سیاسی، واته
حیزبه سیاسییه‌كان، ته‌نانه‌ت رۆڵی داڕێژه‌ری تاكتیك‌و ستراتژییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بینێت. زانستگا له گه‌ڵ مه‌یدانه‌كانیتری وه‌ك
شه‌قام، مترۆ، ستادیۆم‌و سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگا، په‌یوه‌ندی خواردووه‌و
هاوشان‌و هاوهه‌نگاو له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، سروودی رزگاربوون‌و
دیموكراسیخوازی ده‌ڵێته‌وه. ئه‌وه‌تا زانستگاكانی ئێران، یه‌ك له‌دوای
یه‌ك ده‌بنه ناوه‌ندێكی ئیعتراز‌و رۆژ له دوای رۆژ كرده‌به‌كۆمه‌ڵه
سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، مانادارتر ده‌بێت. ئیعترازی
به‌ربڵاوی دوێنێی زانستگای ئازادی واحیدی تارانیش له ئاراسته‌ی هه‌مان
باسدایه‌و بێ گومان، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ری ماندووبوونه‌كان
ده‌چندرێته‌وه.
|