|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-18
دۆخی دژواری رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز چه‌ند رۆژ له‌وه پێش، له‌راپۆرتێكیدا
بڵاویكردۆته‌وه كه زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران چوونه‌ته ده‌روه، رۆژنامه‌نووسانن‌و
تا ئێستا زیاتر له2 هه‌زار
رۆژنامه نوسیش بێكار بوون. نیۆیۆرك تایمز هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی 400 رۆژنامه‌نووس
داوای كاریان پێشكه‌شی ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات كردوه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنور له دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كان، زیاتر له 40 رۆژنامه‌وان
راپێچی گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كراون.
كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێك له‌خراپترین حكومه‌ته‌كانه، له‌بواری
ئازادیی راگه‌یاندن‌و چاپه‌مه‌نی‌و، ئه‌م بوارانه به‌رده‌وام
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشاد‌و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه كۆنتڕۆل
كراوه‌و ده‌كرێت. به‌گشتی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا بینراوه هه‌وڵ‌و هه‌نگاونان
بووه بۆ كۆنترۆڵكردن‌و له‌هه‌مانكاتدا مۆنۆپۆلكردنی سه‌رجه‌م
بواره‌كانی راگه‌یاندن. ئه‌م بابه‌ته‌ش له ئاراسته‌ی به‌رگرتن به
ئازادی راده‌ربڕین‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی بیرۆبۆچوونه‌كان
بووه. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام به‌شێكی به‌رچاو له
رۆژنامه‌نووسان‌و چالاكانی راگه‌یاندن، رووبه‌ڕووی گوشار‌و زیندانی
بوونه‌ته‌وه.
چالاكانی
ئێرانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له‌ئورووپاو ئامریكای باكوور
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی چاپه‌مه‌نی راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به‌هه‌ل‌و
مه‌رجی چاپه‌مه‌نی‌و بواری راگه‌یاندن‌و چالاكانی ئه‌و بواره
له‌ساڵی پاردا بڵاوكردبووه كه ئاماژه‌ی به‌م خاڵه ده‌كرد كه
رۆژنامه‌نووسان‌و چالاكانی ئه‌و بواره هیچ ئه‌منیه‌تێكی پیشه‌ییان
نییه. له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتبوو كه له‌ساڵی پاردا زیاتر له 33 رۆژنامه‌نووس‌و
وێبلاگنووس، حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، هه‌روه‌ها بڕی 627 میلیۆن
تمه‌ن وه‌سیقه بۆ رۆژنامه‌نووسان‌و دادگاییكردنی 33 رۆژنامه‌نووس‌و
به‌رێوه‌به‌ری رۆژنامه دیاریكراوه. له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌شدا
ئاماژه درابوو به ده‌ركردنی حوكمی دادگایی بۆ 39 كه‌س‌و
داخستنی زیاتر له 53بڵاوكراوه‌ی
خوێندكاری‌و كوشتنی چه‌ندین رۆژنامه‌نووس‌و 62 جار
مه‌حكوومكردنی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه.
له كۆماری ئیسلامی‌دا دیارده‌ی سانسۆر هه‌موو سووچ‌و قوژبنێكی
ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای داگیركردوه‌و هه‌ر جۆره بیرجیاوازییه‌ك
سه‌ركوت كراوه‌و زۆرجاریش هه‌روه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی
پێدراوه كوشتن‌و له‌نێوچوونی كه‌سه‌كانیشی به‌دواوه بووه،
به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر جۆره بیرجیاوازیه‌ك وه‌ك
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وڵاتێكی دیكتاتۆر لێدراو به
شیۆه‌یه‌كی به‌رده‌وام له مه‌یدانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئاماده‌بووه‌و هاندانی دام‌وده‌زگاكانی سه‌ركوت بۆ
رووبه‌ڕوبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه به‌شێكی به‌رچاو له
بانگه‌شه و بانگه‌وازه‌كانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی پێكهێناوه. بۆ
زیاتر بره‌ودان به‌م دیارده دژه ئینسانییه له هه‌موو
ئامرازه‌كانی سه‌ركوت كه‌ڵك وه‌رگیراوه. ته‌نانه‌ت بارودۆخی ئێران
له زۆریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه ئازادی ئه‌ندێشه‌و بیروڕاده‌ربڕین
تێیاندا زه‌وت ده‌كرێت، خراپتره و به‌تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی خولی
یه‌كه‌می ده‌وڵه‌ته پاسدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاددا، ئه‌م
دیارده به شیۆه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند كه ناسناوی"ئێران
گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌وانانه"ی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا
سه‌پاند.
هه‌ستانی رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی به‌ره‌و هه‌نده‌ران
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داخراوابوونی كۆمه‌ڵگاو نه‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی
كار‌و هه‌روه‌ها بوونی سانسۆڕ‌و گوشاری زۆر بۆ سه‌ر چالاكانی ئه‌م
بواره. سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كان، لاوانی ئێرانی
نه‌یانهێشتووه نه‌بوونی میدیای ئازاد ببێته قه‌یران‌و ده‌ستیان
كرد به داهێنانی نوێ. له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا
بینیمان كه هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا به بوونی موبایلێك هه‌ستا
به‌گرتنی فیلم‌و ناردنی راپۆرت‌و هه‌واڵ بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان كه
جێگه‌ی خاڵی رۆژنامه‌نووسانی پڕ كرده‌وه‌و به‌شێك له پیلانه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی پوچه‌ڵكرده‌وه.
|