|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-24
كۆماری ئیسلامی و له‌ده‌ستدانی پێگه‌كانی هێز
به‌درێژایی مێژووی سیاسی كۆماری ئیسلامی، كۆمه‌ڵێك رۆژی ده‌ستكرد
بوون كه وه‌ك كاتالیزۆرێك، خێراییان به پرۆسه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سیسته‌می سیاسی ئێران به‌خشیوه‌و له راستیدا
له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی‌و ئیدئۆلۆژیه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتدا، به‌كارهاتوون. رۆژی قودس،
13ی ئابان،
22ی
رێبه‌ندان‌و ده‌یان رۆژ‌و بۆنه‌ی دیكه، بێ له‌به‌رچاوگرتنی
پێناسه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌یان، هه‌ڵگری خاڵێكی به‌هێز‌و له راستیدا
هه‌ڵگری قازانجێكی مه‌زن به به‌رژوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوون.
گرینگترینی ئه‌م قازانجه، جۆشدانی جه‌ماوه‌ر به‌مه‌به‌ستی
تایبه‌تی‌و نیشاندانی هه‌بوونی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پته‌و بووه،
كه به مه‌شرووعییه‌ت ناوبانگی ده‌رده‌كرد. مه‌شرووعییه‌تی كازب‌و
درۆینه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌رده‌وام له‌م رێگه‌وه، به‌رۆژبۆته‌وه‌و
ته‌نانه‌ت زۆرجار رێپیۆان‌و ره‌فتاره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی خه‌ڵك له‌م
رۆژه‌دا، توێژه‌رانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشی تووشی چه‌واشه‌و
لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه ده‌كرد.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری، ئه‌م
بابه‌ته پێچه‌وانه بووه‌وه. له به‌ستێنی سێ ده‌یه خه‌بات‌و
له ئه‌زموونی هه‌ڵسوورانی چه‌ندین ساڵه‌ی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ره‌سه‌نی كۆمه‌ڵگا، بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی
كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسیی شكڵی گرت. ئه‌م بزووتنه‌وه، له
شه‌قامه‌كاندا ره‌فتاری به‌كۆمه‌ڵی نمایشت كرد‌و له پراكتیكی
رۆژانه‌ی خۆی، تاكتیك‌و داهێنانی نوێی دۆزییه‌وه. كۆمه‌ڵێك
داهێنان كه هیچ تئۆریسیه‌نێك له لاپه‌ڕه‌كانی ماندووبوونیدا،
بیری لێنه‌كردبووه‌وه‌و ره‌وتی كرده‌گه‌رایانه‌ی رۆژه‌كانی شه‌قام
به‌رهه‌میهێنا. یه‌ك له‌و داهێنانانه، كه‌ڵكوه‌رگرتن‌و هه‌ڵێنجانی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، له دڵی ناوه‌نده‌كانی وزه‌و هێزی ده‌سه‌ڵات
بوو. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، ئه‌و رۆژه ئاماژه‌پێكراوانه‌ی
كرده ده‌رفه‌ت بۆ پراكتیزه‌كردنی خواست‌و داواكارییه‌كانی. رۆژی
قودس، به‌رچاوترین‌و گرینگ‌ترین نموونه‌ی ئه‌م خاڵه
ئاماژه‌پێكراوه‌یه‌و ئه‌وا دیسان له‌سه‌روبه‌ندی 13ی ئابان،
بڕیاره ئه‌م داهێنانه، ئه‌زموون بكرێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، خه‌ریكی خۆرێكخستن‌و ئاماده‌كاری بۆ
دووباره ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی داهێنانی ده‌رفه‌ت، له رۆژی 13ی
ئابانه. به‌سه‌رهات‌و چه‌شنی ئاماده‌كاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر،
واته ده‌سه‌ڵات، سه‌یر‌و سه‌رنجڕاكێشه. هه‌ڕه‌شه‌و نیگه‌رانی
رووبه‌رێكی به‌رفراوان له میدیا‌و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
داگیركردووه. ئایه‌تووڵا جه‌ننه‌تی زۆر راشكاوانه، له تریبونی
نوێژی هه‌ینی تاران، به‌شداربووان له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌گه‌ری
ناره‌زایه‌تی‌و دروشم، ده‌ترسێنێت‌و ناراسته‌وخۆ داوای
به‌شدارینه‌كردنی نارازییان له رێپیۆانی
13ی ئابان ده‌كات.
ئه‌و رۆژه‌ی كه ده‌بوا ببوایه به كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
مه‌شرووعییه‌ت‌و ره‌وایی‌و، به‌رده‌وام‌و به‌درێژایی ده‌سه‌ڵات
هه‌وڵی جۆشدانی زیاترینی جه‌ماوه‌ری بۆ كراوه، ده‌بێ به
مۆته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ده‌درێت.
له راستیدا، ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ندی پرسێكی پارادۆكسدایه‌و هیچ
تاكتیكێكی ئه‌منییه‌تیش ناتوانێ نیگه‌رانییه‌كانی ده‌سه‌ڵات،
بڕه‌وێنێته‌وه. ئه‌و رۆژانه‌ی كه ده‌بووایه له چه‌شنی رابردوو،
مه‌شرووعییه‌تی لێ بچنرایه‌ته‌وه، ده‌بن به شانۆی ئیراده‌ی
جه‌ماوه‌ری بۆ رزگاربوون له ده‌ست دیۆه‌زمه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی.
ساڵه‌كانی رابردوو،
13ی
ئابان ده‌بوو به دروشمی "ده‌هه‌ن پوڕكون"و بێ ناوه‌رۆكی دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ ئیستكباری جیهانی‌و ئه‌مجاره‌یان ده‌چێت بۆ به‌چاڵشكێشانی
واقعیی ئیستكباری به‌حه‌قیقه‌ت مه‌وجودی ناوخۆیی. چه‌ندایه‌تی‌و
چۆنایه‌تی ئاماده‌كارییه‌كانی خه‌ڵك، باس له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی
خرۆشانێكی مێژوویی له
13ی ئابان
ده‌كات. شاری تاران‌و زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئێران، به
دروشم‌و به‌ڵێنی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له
13ی
ئابان، نه‌ك له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات،
به‌ڵكوو رێك به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات،
رازاوه‌ته‌وه‌و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێران ده‌ڕوات تا
رۆژێكی پڕ له شانازی‌و پڕ له ده‌سكه‌وتی دیكه، به هه‌گبه‌ی
خه‌باتكارانه‌ی خۆی زیادبكات.
|