|
وته‌ی ڕۆژ
2009-10-31
13ی
ئابان هێمای باڵغ‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی
13ی ئابان
به‌ڕێوه‌یه‌و ترس له خرۆشانێكی جه‌ماوه‌ری دیكه، سیسته‌می
سیاسی‌و ئۆردووی كوده‌تادی تووشی نیگه‌رانی كردووه.
خه‌تیبه به‌كرێگیراوه‌كانی نوێژی هه‌ینی تاران‌و شاره
گه‌وره‌كان، ئه‌گه‌ری خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ر به فیتنه ناوزه‌د
ده‌كه‌ن‌و فه‌رمانده سه‌ربازی‌و ئه‌منییه‌تییه‌كان، تۆوی
هه‌ڕه‌شه ده‌چێنن. نزیكبوونه‌وه له
13ی
ئابان‌و بڕیاردانی خه‌ڵك له‌مه‌ر به‌شداریكردنی چالاكانه له
شانۆیه‌كی پرشنگدار، ئه‌م رۆژه‌ی كردۆته مۆته‌كه‌یه‌كی تازه بۆ
ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆر.
له ئۆردووی ده‌سه‌ڵات، دیسیپلین‌و بڕیار‌و هاودڵی، جێگه‌ی داوه
به سه‌رلێشیۆاوی‌و شپرزه‌یی‌و هه‌ر ناوندێك‌و به‌رپرسێك
به‌شیۆازێك له‌مباره‌وه لێدوان ده‌دات. یه‌كیان باس له وه‌رگرتنی
مۆڵه‌ت ده‌كات‌و ئه‌ویتریان هه‌ڕه‌شه ده‌كات. یه‌كیان بۆ
چاوترسێنكردن‌و تۆقاندن، سزای قورس بۆ ده‌ستگیركراوانی
هه‌فته‌كان‌و مانگه‌كانی رابردوو، په‌سند ده‌كات‌و یه‌كیتریان باس
له زه‌رووره‌تی ئازادكردنیان ده‌كات. به‌گشتی ئه‌گه‌ره‌كانی
به‌رپابوونی خۆپیشاندانێكی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری له دژی ده‌سه‌ڵات‌و
ته‌نانه‌ت مانه‌وه‌ی زیاتر له چاوه‌ڕوانییه‌كان له ناو شه‌قام،
ترس‌و سه‌رلێشێواوی خستۆته ناو ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌م ترسه
زیاتر له هه‌ر كات‌و له هه‌ر بۆنه‌یه‌ك، ده‌بیندرێت.
ئه‌گه‌ر رۆژی قودس، بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخانی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی،
13ی
ئابان ده‌توانێ ببێ به قۆناغی باڵغ‌بوونی ئه‌م بزووتنه‌وه.
بڕیاره له‌م رۆژه‌دا داهێنانی نۆی ئه‌زموون بكرێت‌و باس له
مانه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌عاته له سه‌ر شه‌قام ده‌كرێت. ئه‌و
داهێنانه‌ی كه ده‌توانێ گه‌رای رێكه‌وتن‌و شكڵگرتنی مانگرتنێكی
سه‌رتاسه‌ری له داهاتوودا، شكڵ بدات‌و به‌كرده‌وه ره‌وتی خه‌بات
به‌ره‌وه قۆناغه‌كانی كۆتایی رێ‌نوێن بكات. دڵخۆشییه‌كان به
ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ستبوونی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، زیادی
كردووه‌و ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له
ناوه‌نده كرێكارییه‌كان، ئه‌م گریمانه‌ی به هێز كردووه.
ئه‌زموونی پرۆسه‌ی خه‌بات له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تاوه تا هه‌نووكه،
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، ئه‌ویش بریتیه
له زیندووبوونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی‌و هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ
دۆزینه‌وه‌ی تاكتیك‌و داهێنانی تازه. چه‌ندین رۆژ له‌مه‌وپێش‌و
له ده‌رفه‌تی كرانه‌وه‌ی پێشانگای چاپه‌مه‌نییه‌كان، بێ هیچ
ئاماده‌كارییه‌كی به‌رین‌و به‌ربڵاو، بۆ چه‌ندین جار و به
چه‌ندین شیۆاز، شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی له‌ناو پێشانگاكه‌دا شكڵی
گرت‌و ئه‌م ره‌وته تا جێگه‌یه‌ك رۆیشت كه زووتر له كاتی
دیاریكراو، پێشانگاكه داخرا. بینینی ئه‌م واقعیه‌تانه‌یه كه
ده‌سه‌ڵاتی تووشی نیگه‌رانی كردووه‌و سه‌رجه‌می ناوه‌نده‌كانی
ده‌سه‌ڵات، بێ رارایی، به حه‌قیقه‌تی زیندووبوون‌و ئه‌كتیوبوونی
ئه‌م بزووتنه‌وه گه‌یشتوون. وه‌ها بارودۆخێك ته‌نانه‌ت ریزی
تووندڕه‌وترین باڵی حكوومه‌ت، واته ئوسوولگه‌راكانیشی تووشی
ناكۆكی‌و كێشمه‌كێش كردووه‌و له ناره‌زایه‌تی خوێندكارانی
زانستگای گیلان، ئه‌م بابه‌ته خۆی ئاشكرا كرد.
كاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئاستێكدایه كه ته‌نانه‌ت
هه‌موو فشه‌فش‌و رێكلامه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات، له
رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی، جێگه‌ی خۆی داوه
به كڕنۆش‌و دانووستانی پڕ له حه‌قاره‌ت بۆ رزگاربوون له گوشاری
جیهانی‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ناوخۆی
ئێران. ئه‌وه‌تا شه‌مه‌نده‌فڕه بێ تورمزه‌كه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی
خه‌ریكه ده‌بێ به ماشینێكی قۆڕازه‌و به كرده‌وه ده‌سه‌ڵات،
له ناوه‌ندی پرسێكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌دا تێچه‌قیوه.
یان خه‌تكێشان به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رفكراوه‌كانی داهاتی كۆمه‌ڵگا بۆ
وزه‌ی ئه‌تۆم‌و یان گوێڕایه‌ڵنه‌بوون‌و كردنه‌وه‌ی جیبهه‌یه‌كی
نوێ‌و سه‌ره‌نجام له ناوچوونێكی قه‌تعی‌و بێ گه‌ڕانه‌وه.
له هه‌ر حاڵ‌دا
خۆپیشاندانی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری له
13ی
ئابان ده‌توانێ خێراییه‌كی زیاتر به ره‌وتی داڕمانی ده‌سه‌ڵات
بدات‌و ئاسۆكانی دواڕۆژی ره‌وتی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا،
رووناكتر بكاته‌وه.
|