|
وته‌ی ڕۆژ
2009-11-10
هه‌وڵی رژیم بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی جینایه‌تێك، له چه‌شنی
كه‌هریزه‌ك
به دوای ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌س له 13ی
خه‌زه‌ڵوه‌ر، كه زۆربه‌ی پێكهاتبوون له كچان و ژنان، هه‌واڵی
راگواستنی ئه‌م ده‌ستگیر كراوانه بۆ زیندانی خورین له نیزیك
وه‌رامین بڵاو كرایه‌وه كه ده‌توانین به سه‌ره‌تای كاره‌ساتێكی
دژه مرۆیی تر له چه‌شنی كه‌هریزه‌كی بزانین.
له گه‌ڵ لێدانی چه‌خماخه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له پاش شانۆی
هه‌ڵبژاردن له ئێران رژیمی كۆماری ئیسلامی به په‌نا بردنه به‌ر
هه‌موو كه‌ره‌سه و ئامرازه‌كانی سه‌ركوت، هه‌وڵی دا كه به
خێرایی و له رێگای ترس و تۆقاندنه‌وه خه‌ڵك به‌ره‌و ماڵكانیان
رێ‌نوێن بكات. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ئیراده‌ی خه‌ڵك بۆ هه‌وڵدان و
گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رزتر له‌وه بوو كه به باتوم و
گازی فرمێسك رێژ و كوشتن و ده‌ستگیركردن و یان ته‌نانه‌ت به په‌نا
بردن بۆ جه‌نایه‌تی كه‌هریزه‌ك دابمركێته‌وه. دیاره رووداوه‌كانی
زیندانی كه‌هریزه‌ك سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری كۆماری ئیسلامی هه‌رگیز
نه‌شاردرایه‌وه و ئه‌م جینایه‌ته ده‌نگی دایه‌وه و به په‌له
بوو به تیتری میدیا جیهانییه‌كان.
ئه‌م جاره‌یان و پاش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له 13ی
خه‌زه‌لوه‌ردا جارێكی تر سه‌لماندییه‌وه كه بزووتنه‌وه زیندووه
و به ئیراده‌یه‌كی به‌رزتر له سه‌ره‌تاوه هاتۆته‌وه مه‌یدان
تاكوو هاوار بۆ خواسته‌كانی بكات، ده‌وڵه‌تی كودتایی ئه‌حمه‌دی
نژاد به هه‌موو توانایه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك وه‌ستایه‌وه و
به ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌س، په‌نای بۆ سیاچالێكی تری خۆی واته
خورین بردووه تاكوو ئه‌م جاره‌ش له‌م رێگهیوه بتوانێ
جهنایهتێكی دژه‌ی مرۆیی تر له چه‌شنی كه‌هریزه‌ك
بخوڵقێنێته‌وه.
بێ گومان ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له كه‌هریزه‌ك كردی وئێستاش به
نیازی دووباره كردنه‌وه‌یه‌تی له زیندانی خورینی وه‌رامین، شتێكی
نامۆ نییه و مێژووی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌م رژیمه پڕه له‌م
چه‌شنه جه‌نایه‌تانه. مه‌سه‌له‌ی ته‌جاوز و ده‌ستدرێژی جینسی بۆ
سه‌ر ده‌ستگیر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگه‌كانی رابردوو،
نیشانده‌ری ئه‌م راستییه‌یه كه ترس و نیگه‌رانییه‌كانی رژیم
به‌رامبه‌ر به ئاخێزی جه‌ماوه‌ر له‌و په‌ڕی خۆی دایه‌و هه‌ست كردن
به كۆتایی هاتن به ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاته دیكتاتۆره‌كه‌ی وای
كردووه ده‌ست له هیچ جۆره جه‌نایه‌تێك رانه‌گرێت و به
واتایهكیتر
ده‌سه‌ڵات كه‌وتووه‌ته په‌لاقاژه كردن بۆ ده‌ربازبوون له‌م
قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی كه تووشی هاتووه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له‌م دۆخه
هه‌نووكه‌ییه‌دا، له كاتێكدا كه كه‌وتونه‌ته شه‌ڕ و
وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵك، كه
نیشانه‌كانی وه‌هماوی بوونیان بۆ ئه‌م شه‌ڕ پێوه دیاره.
هه‌موومان ده‌زانین و بینیمان و بیستمان كه یه‌كێك له
دروشمه‌كانی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵك ئه‌وه بوو كه ئیتر نه تۆپ و تانك
و كه‌هریزه‌ك ناتوانێت هه‌نگاوێك پاشه‌كشه به خواسته‌كانیان بكات
و بگره هه‌رده‌م و جار به جار خه‌ڵك قیناویتر ده‌كات و وایان
لێده‌كات هه‌ر وه‌ك تا ئێستاش وا هاتووه گاردی به‌هێزتر به‌رامبر
به رژیم بگرن و جار به جار خواسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری
خوازی رادیكاڵـتر بۆته‌وه.
ده‌سه‌ڵات له ئێران هه‌نووكه به چه‌ندین هه‌نگاو له دوای
خه‌ڵكه، بێ گومان ئاستی وشیاری سیاسی خه‌ڵكی ئێران له دژایه‌تی
چییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدایه و هیچ شتێك بۆ كۆتایی پێهێنانی ته‌مه‌نی
ده‌سه‌ڵاتێكی دێكتاتۆر، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م حقیقه‌ته واته
دۆزینه‌وه‌ی هێزی كۆده‌نگی و یه‌كریزبوون له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
مه‌ترسیدار نییه. ئه‌و هێزه‌ی كه وامان لێده‌كات به‌یه‌كه‌وه
هاوار بۆ خواسته‌كانمان بكه‌ین و بێ گومان پاراستن و مانه‌وه‌ی
ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌نرخه، خه‌باتێكی درێژماوه‌تر و قورستری
پێویسته و له هه‌مان حاڵ‌دا، خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر مارشی
رزگاری، بۆ رژیمی ئیسلامیش یه‌كسانه به نهمانییهوه.
|