|
وته‌ی ڕۆژ
2009-11-11
جینایه‌تێكی نوێ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ و ئه‌ركه‌كان
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كان بۆ رێگریكردن له
جێبه‌جێكردنی حوكمی ئیعدامی ئێحسان فه‌تاحیان، سیستمی جه‌هل و
جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامی، دڵی ئێحسانی له‌لێدانخست‌و
په‌تی سێداره‌ی له گه‌ردنی بێتاوانی ئێحساندا ئاڵاند. له ره‌وتی
دادگایی كردنێكی نادادپه‌روه‌رانه‌دا‌و له ئاراسته‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئه‌منییه‌تییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ره‌ڕۆ، ئێحسان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سێداره‌درا و دڵی پڕ
له هیوا و ئۆمێدی له لێدان خرا.
ئیعدام، ئه‌م ئازاره ئاشنایه‌ی كۆمه‌ڵگا، قوربانیام لێده‌گرێت و
وه‌ك ئامرازێك و وه‌ك تاكتیكێك بۆ به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه
ئه‌منیه‌تییه‌كان و له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتژییه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر، به‌كارده‌هێنرێت. سه‌ره‌تا، سزای
10
ساڵ زیندان بۆ ئێحسان دیاری ده‌كرێت و دواتر له پلانێكی سیستماتیك
و له ژووره‌داخراوه‌كانی تیرۆر و تۆقاندنی ئیتلاعات، ئه‌م سزایه
بۆ ئیعدام ده‌گۆڕدرێت. ده‌زگای دادوه‌ریش له چه‌شنی به‌ربووكی
ئیتلاعات، بڕیاره‌كانی ئه‌م ده‌زگا جینایه‌تكاره په‌سندده‌كات و
به‌كه‌ڵكوه‌رگرتن له كۆمه‌ڵێك دێڕ و وشه‌ی قرون وستایی، مرۆڤه
به‌ندكراو و بێ ده‌ره‌تانه‌كان به‌ره‌و كوشتارگه‌ی جه‌هل و
دواكه‌وتوویی رێ‌نوێن ده‌كات. ئه‌م حیكایه‌ته و ئه‌م به‌سه‌رهاته،
به‌سه‌رهاتی
3
ده‌یه سیسته‌می كۆماری ئیسلامییه و تا زیندووبوونی ئه‌م سیستمه
درێژه‌ی ده‌بێت.
له‌سێداره‌دانی ئێحسان، ته‌نیا و ته‌نیا به‌ڵگه‌داركردنی
وه‌حشیگه‌ری كۆماری ئیسلامی نییه و هه‌ڵگری په‌یامێك و
ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرایه. ئه‌و په‌یامه‌ی كه
رژیمی ئیسلامی ئه‌سته‌مترین و دژوارترین رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری
ئه‌زموون ده‌كات و عاجز له وڵامدانه‌وه به خواستی جه‌ماوه‌ر و
به‌رگرتن به ته‌قینه‌وه و ئیعترازی جه‌ماوه‌ری، ده‌یهه‌وێ
تووندترین شێوازی سه‌ركوت و داپڵۆسین داسه‌پێنێت و به تۆقاندن،
ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر لاواز بكات. ئه‌و په‌یامه‌ی كه هه‌ر
رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك له كوردستان، به‌ره‌ورووی سزای له‌مشیۆه
ده‌بێته‌وه و هه‌رچی زیاتر ئه‌منییه‌تی كردنی كوردستان، ئێستاكه‌ش
له ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو گه‌ڵاڵه و پلانه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ
خه‌ڵكی كوردستانه. ئه‌و په‌یامه‌ی كه بۆ جارێكی‌تر كوردستان،
ده‌روازه و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی نوێ له ئیعدامی
سیاسیه و دواتریش ئه‌م ئه‌زموونه بۆ شوێنه‌كانیتر
ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌و په‌یامه‌ی كه نیگه‌رانی له‌هه‌مبه‌ر
سه‌رجه‌می زیندانیانی سیاسی دیكه‌ی كوردستان، نیگه‌رانییه‌كی
جیدییه و هه‌روه‌ك پێشووتر له راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌دا باسی
لێكرابوو، هه‌موو هێماكان ئاماژه به‌م نیگه‌رانییه ده‌دات.
ئیعدامی سیاسی، خاڵێكی هه‌مییشه ئاماده له پڕۆژه و سیناریۆی
سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له رووبه‌رووبوونه‌وه له
گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌ڵ گه‌لی كورد
بووه. بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، ته‌نیا و
ته‌نیا یه‌كگرتوویی و خه‌باتی به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌ره و
پیۆیسته هه‌موو لایه‌ك به‌وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م
بابه‌ته بكه‌ن. له‌و شوێنانه‌ی كه یه‌كگرتوویی و خه‌بات
به‌هێزه، چه‌قۆی سه‌ركوت كوله و ده‌سه‌ڵات به‌پارێزه‌وه
رووبه‌رووی مه‌سه‌له‌كان ده‌بێته‌وه.
ئیعدامی ئێحسان ستراتژییه‌كی كورت خایه‌نیشی هه‌یه. هه‌روه‌ك
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری له
تاران و له شاره گه‌وره‌كانی ئێران له ئارادایه و ئه‌م
بزووتنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری تووشی دۆشداماوی كردووه.
په‌یوه‌ستبوونی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كان به‌م
بزووتنه‌وه، ترس و مۆته‌كه‌ی ئه‌م
5
مانگه‌ی ده‌سه‌ڵات بووه و به‌شێك له ئامانجه‌كانی ده‌سه‌ڵات له
ئیعدامكردنی ئیحسان، له ئاراسته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دایه. ده‌سه‌ڵات
به‌م ره‌فتاره‌ی ده‌یهه‌وێ جه‌ماوه‌ری كوردستان له
ده‌ره‌نجامه‌كانی په‌یوه‌ستبوون به‌م بزووتنه‌وه ئاگادار
بكاته‌وه و به‌شیۆه‌یه‌ك له شێوه‌كه‌كان، گه‌ره‌نتی ئارامبووونی
كوردستان له رۆژه‌كانی داهاتوو بكات. خافڵ له‌وه‌ی كه ئه‌م
ره‌فتارانه نه‌ك خه‌ڵك له ئیراده‌ی گه‌یشتن به ئازادی و
دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پاشگه‌ز ناكاته‌وه، به‌ڵ‌كوو
به‌پێچه‌وانه ئیراده‌ی ئه‌وان به‌هێزتر ده‌كات. هه‌روه‌ك چۆن
تاوانه‌كانی ناو كه‌هریزه‌ك و كوشتنی ده‌یان ئازادیخواز له تاران
و شاره گه‌وره‌كانی ئێران، نه‌یتوانی شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه
له ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ر خاڵی بكاته‌وه، ئه‌م جینایه‌ته‌ش ناتوانێ
ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له
ده‌رفه‌تێكی شیاو، پاشگه‌ز بكاته‌وه.
رێگه‌ی كۆتایهاتن به‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و ماڵۆیرانییه، له
گۆڕینی سیستمی سیاسی ئێرانه‌وه گوزه‌ر ده‌كات و پیۆیسته هه‌موو
توانا و پتانسیلێه‌كان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له ته‌رخان بكرێت.
|