|
وته‌ی ڕۆژ
2009-11-14
میلیتاریزمی كۆماری ئیسلامی، ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی
مه‌شرووعییه‌ت
فیروزئابادی به‌رپرسی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی،
له لێدوانێكدا له گه‌ڵ كاناڵه‌كانی راگه‌یاندن، دواكه‌وتن له
ناردنی موشه‌كه ئێس 300ه‌كانی
كرده ته‌وه‌ری ره‌خنه له رووسیه و رایگه‌یاندووه كه رووسیه
گرینگی ژئۆپۆلۆتیكی ئێران له دابینكردنی ئه‌منییه‌تی رووسیه،
له‌به‌رچاوناگرێت. ناوبرا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی
له‌وه‌كردووه كه شه‌ش مانگ له قه‌راری راده‌ستكردنی ئه‌و
موشه‌كه‌كانه به كۆماری ئیسلامی تێپه‌ڕیووه و كه‌چی مۆڵه‌تی
ناردنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی رووسیه‌وه په‌سندناكرێت. هه‌ر له
په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌دا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش
عه‌لائه‌دین بروجێردی به‌رپرسی كۆمۆسیۆنی ئه‌منییه‌تی رژیم،
رووسیه‌ی به بێبه‌ڵێنی
تۆمه‌تبار كرد و ووتی كه له ئه‌گه‌ری راست‌بوونی ده‌نگۆكانی
روانگه‌ی رووسیه، وه‌رزێكی نوێ له بێ به‌ڵێنییه‌كانی ئه‌و وڵاته
ده‌ستی پێكردووه.
پیۆیسته بووترێ كه موشه‌كی ئێس 300 یه‌كێك
له پێشكه‌وتووترین موشه‌كه‌كانی دژه هه‌وایی له جیهاندان و
پێده‌چێت له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵی قه‌ڵغانی
دژه‌موشه‌كیی ئه‌مریكا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئورووپا،
رێككه‌وتنێك له نێوان ئه‌مریكا و رووسیه بۆ وازهێنانی رووسیه
له پشتگیریكردنی كۆماری ئیسلامی، هاتبێته‌ئاراوه.
به‌وردبوونه‌وه له ناۆرۆكی ئه‌م هه‌واڵه و هه‌وڵه هاوشیۆه‌كانی
كۆماری ئیسلامی بۆ پڕچه‌ككردنی
ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ی سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری، هه‌موو راستییه‌كان
ئاشكرا ده‌بێت. ئامانجه ستراتژیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی، نه‌بوونی
مه‌شرووعییه‌ت و چه‌ندین هۆكاری دیكه، كۆماری ئیسلامیی ناچار
به‌گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی له‌مشیۆه ده‌كات و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له
چه‌شنی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی، له ئاراسته‌ی به‌هێزبوونێكی درۆیینه و
به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مه‌شرووعییه‌تی ناوخۆیی، دێته
ئاراوه. وڵامنه‌دانه‌وه‌ی رووسیه به كۆماری ئیسلامی له
كاتێكدایه كه 6 مانگه
پووڵی ئه‌و موشه‌كانه به رووسیه دراوه و ده‌بیندرێت كه
باڵاترین به‌رپرسی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی، چلۆن له‌و وڵاته
ده‌پاڕێته‌وه و هوشداری پارێزراوبوونی ئه‌منییه‌تی رووسیه له
ئه‌گه‌ری هاوكاریكردن، ده‌دا. ئه‌م پاڕانه‌وه نه‌ك له‌رووی دڵسۆزی
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران، به‌ڵكوو له
ئاراسته‌ی ترس له داهاتووی ده‌سه‌ڵات و ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشی نزامی
وڵاتانی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر رژیمی ئیسلامییه.
له كاتێكدا كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا
به‌سه‌رده‌به‌ن، ملیاردها دۆلار له داهات و سه‌رمایه تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگا، سه‌رفی به‌رژوه‌ندییه شه‌رئه‌نگێز و بێبنه‌ماكانی
سیسته‌می سیاسی ئێران ده‌كرێت. سیسته‌می سیاسی ئێران، خافڵ له
ئه‌زموونه مێژووییه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌وبڕوایه‌دایه كه له‌م
رێگه‌وه ده‌توانێ گه‌ره‌نتی ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی بكات و
درێژه به ته‌مه‌نی پڕ له كاره‌ساتی بدات. مه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌كانی له چه‌شنی به‌عسی عێراق و سۆڤییه‌تی پێشوو و
ده‌یان دیكتاتۆری هاوشیۆه ئه‌م رێگه‌یان ئه‌زموون نه‌كرد و كه‌چی
سه‌ره‌نجامی هه‌موویان به هه‌ره‌سهێنان و له‌ناوچوون شكایه‌وه.
هه‌موو
ئه‌زموونه مێژووییه‌كان نیشانده‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن كه وڵام
نه‌دانه‌وه به خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و سه‌رفكردنی داهاتی
كۆمه‌ڵگا بۆ میلیتاریزم، ناتوانێ بۆشایی ره‌وایی و مه‌شرووعییه‌ت
قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و ئه‌م بابه‌ته، واته مه‌شرووعییه‌ت له
به‌ستێنی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. سیستمی سیاسی
ئێران توانا و زه‌رفییه‌تی وڵامدانه‌وه به خواسته گشتییه‌كانی
جه‌ماوه‌ری ئێرانی نییه و ئه‌م ناته‌بابوونی به‌رژه‌وه‌ندییانه
سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی به تێكشكانی سیستمی سیاسی حاكم ده‌شكێته‌وه و
له داهاتوویێكی نزیك ئه‌م گریمانه به حه‌قیقه‌ت ده‌گۆڕدرێت.
|