|
وته‌ی ڕۆژ
2009-11-21
دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌نووسان له‌ئێران
رووداوه‌كانی ناوخۆی ئێران باس له‌شه‌پۆلێكی نوێ گوشار بۆ سه‌ر
رۆژنامه‌نووسان ده‌كات. راگه‌یاندراویی رێكخراویی هه‌واڵنێرانی بێ
سنوور له پاریس باسی گرتنی سێ رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ی به‌ناوه‌كانی
ئاكۆكورد نه‌سه‌ب‌و عه‌لی نه‌زه‌ری‌و ره‌حیمی غوڵامی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هه‌منی ئه‌حمه‌دی عه‌موویی جارێكی دیكه
گوازراوه‌ته‌وه بۆ ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كان‌و هه‌روه‌ها باس
له‌قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ندین رۆژنامه‌نووس بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه كراوه. هه‌روه‌ها
هاتووه كه چاره‌نووسی ده‌یان رۆژنامه‌وانی دیكه‌ی زیندانی كراوی
ناو زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی نادیاره‌و سه‌رباری هه‌وڵی
بنه‌ماڵه‌و رێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ هه‌واڵێك
له‌چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دانییه.
گشت ئه‌م هه‌واڵانه له‌كاتێكدا بڵاوده‌كرێنه‌وه كه ماوه‌یه‌ك
له‌وه پێش رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز باسی له‌وه كردووه كه پاش
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه، به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده
ئه‌منییه‌تییه‌كان زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێرانیان
به‌جێهێشتووه، رۆژنامه‌نووسانن. به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێرانی
بێ سنوور له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر له
40
رۆژنامه‌وان له‌زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌رن.
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش هاتووه له‌كوردستانیش "ئاكۆكورد نه‌سه‌ب"
پاش ئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هێمانه له‌دژی حوكمی ئیعدامی
ئیحسان فه‌تاحیان هاتبووه سه‌رشه‌قام، له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگه‌ی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه هه‌ر ئێستاكه‌ش له‌زیندانه‌كانی كۆماری
ئیسلامی‌دا چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی كورد له‌زینداندا به‌سه‌ر
ده‌به‌ن.
گومان له‌وه دانییه، كاری رۆژنامه‌وانیی‌و به‌گشتی كاركردن
له‌میدیاكاندا له‌كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی به‌ته‌واوی له‌قۆرغی ده‌سه‌ڵاتدا بووه. كۆماری ئیسلامی
ئێران یه‌كێك له‌خراپترین حكومه‌ته‌كانه له‌بواری چاودێری ئازادیی
راگه‌یاندنه‌كان‌و چاپه‌مه‌نییه‌كان‌و میدیاكان به تووندی
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشادی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه كۆنتڕۆل
ده‌كرێن‌و له‌ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌ت‌و هه‌واڵێكی
ره‌خنه‌ئامێز به‌توندی له‌لایه‌ن دام‌وده‌زگاكانه‌وه به‌روڕوویان
ده‌بنه‌وه. به‌گشتی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا بینراوه هه‌وڵ‌و هه‌نگاونان
بووه بۆ مۆنۆپۆلكردن‌و خستنه‌ژێر ركێفی سه‌رجه‌م بواره‌كانی
راگه‌یاندن. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌دژایه‌تی رژیم‌و
كاربه‌ده‌ستانی له‌دژی ئازادی راده‌ربڕین‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی
خوازیارانه‌ی بیرۆبۆچوونه‌كان. هه‌ر به‌و پێیه‌ش رۆژنامه‌نووسان‌و
چالاكانی راگه‌یاندن به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی گوشار‌و زیندانی
بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستاكه‌و پاش ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێران له‌دژی كۆماری ئیسلامی ده‌بینیرێ ئه‌وه‌یه كه له‌كۆماری
ئیسلامی‌دا دیارده‌ی سانسۆر هه‌موو سووچ‌و قوژبنێكی ژیانی تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگای داگیركردوه‌و هه‌ر جۆره بیرجیاوازییه‌ك سه‌ركوت كراوه‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر جۆره بیرجیاوازیه‌ك وه‌ك
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وڵاتێكی دیكتاتۆر لێدراو به
شیۆه‌یه‌كی به‌رده‌وام له مه‌یدانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئاماده‌بووه‌و هاندانی دام‌وده‌زگاكانی سه‌ركوت بۆ
رووبه‌ڕوبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه به‌شێكی به‌رچاو له
بانگه‌شه و بانگه‌وازه‌كانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی پێكهێناوه. بۆ
زیاتر بره‌ودان به‌م دیارده دژه ئینسانییه له هه‌موو
ئامرازه‌كانی سه‌ركوت كه‌ڵك وه‌رگیراوه. كه‌س نییه نه‌زانێت كه
بارودۆخی ئێران له زۆریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه ئازادی ئه‌ندێشه‌و
بیروڕاده‌ربڕین تێیاندا زه‌وت ده‌كرێت، خراپتره و به‌تایبه‌ت له
چه‌ند ساڵی خولی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌ته پاسدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی
نژاد ئه‌م دیارده به شیۆه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه كه هه‌ر
وه‌ك زۆربه‌ی چالاكانی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن كۆماری ئیسلامی
گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌وانانه.
هه‌ستانی رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی به‌ره‌و هه‌نده‌ران
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داخراوابوونی كۆمه‌ڵگاو نه‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی
كار‌و هه‌روه‌ها بوونی سانسۆڕ‌و گوشاری زۆر بۆ سه‌ر چالاكانی ئه‌م
بواره. بۆیه پێویسته بوترێ چاره‌نووسی كۆماری ئیسلامی‌و بوونی
قه‌یرانی قووڵ له‌م رژیمه‌دا به‌جۆرێك تان‌و پۆی رژیمی ته‌نیوه
كه گوشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان‌و گرتن‌و زیندانی كردن‌و داخستنی
گۆڤاره‌كانیش ناگاته فریای. له‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌دا بینیمان كه هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا به بوونی موبایلێك
هه‌ستان به‌گرتنی فیلم‌و ناردنی راپۆرت‌و هه‌واڵ بۆ سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌كان كه جێگه‌ی خاڵی رۆژنامه‌نووسانیان پڕ كرده‌وه.
|