|
وته‌ی ڕۆژ
2009-11-18
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد، ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان‌و
بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری
ئیعدامی به‌ندكراوی سیاسی كورد، ئێحسان فه‌تاحیان و نیگه‌رانی
له‌هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی سه‌رجه‌می به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی،
شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی نارازه‌یه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه و
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه. له دوایین هه‌نگاو بۆ
مه‌حكوومكردنی ئیعدامی ئیحسان و له كاردانه‌وه به بارودۆخی
نائینسانی به‌ندكراوانیتر، خوێندكارانی كوردی زانكۆی تاران
نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی
به‌ربڵاویان ئه‌نجامداوه. به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ره‌وانیوز،
خوێندكارانی كوردی زانستگای تاران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به كۆمه‌ڵێك
دروشمی وه‌ك زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازادبكرێت‌و چه‌ندین دروشمی
دیكه، ده‌نگی ئیعترازی خۆیان به گوێ ده‌سه‌ڵاتداراندا
گه‌یاندووه و له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شێك له خوێندكارانی دیكه‌ی
زانستگا، به خوێندكارانی كورد په‌یوه‌ستبوون و هه‌موویان
پێكه‌وه به سروودی یاری ده‌بستانی یه‌كێتی و هاوپشتی خۆیان،
راگه‌یاندووه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌می هه‌وڵه‌كان بۆ ریسواكردنی جینایه‌ته‌كانی
ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن سه‌رجه‌می چین و توێژه جیاجیاكانی
كۆمه‌ڵگه بایه‌خی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خوێندكارانی
كورد له زانستگای تاران گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌كرێ
به‌چه‌شنێك ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به باڵغ‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری كورد ناودێر بكرێت. پیۆه‌ند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و به‌چه‌شنێك ئاوانگاردبوون له‌م
قۆناغه‌ی خه‌باتی سیاسی خه‌ڵكی كورد، راكێشانی سه‌رنجی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری سه‌رتاسه‌ری و ده‌یان ده‌سكه‌وتییتر
ده‌توانێ وه‌ك هێماكانی ئه‌م باڵغبوونه، خۆی نیشان بدات و ده‌كرێ
له به‌ستێنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه، هه‌نگاوگه‌لی جیدی بۆ ئاینده
هه‌ڵبگیرێت. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد تابعێك له بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رتاسه‌ری كوردستانه، له‌م بزووتنه‌وه هێزده‌گرێت و به‌نۆبه‌ی
خۆشی له‌سه‌ر به‌ره‌پێشچوون و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان
كاریگه‌ری داده‌نێت. هه‌ر بۆیه ده‌كرێ له‌م بزووتنه‌وه وه‌ك
ویژادنی به‌ئاگای كۆمه‌ڵگای كوردستان ناوببرێت و هه‌رچه‌ند ئه‌م
بزووتنه‌وه، واته بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد، به‌هێزتر و
یه‌كگرتووتر بێت، به‌هه‌مان راده زه‌رفییه‌ت‌و تواناكانی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به‌هێزترده‌بێت.
مه‌سه‌له‌یه‌كیتر كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خوێندكارانی
كورد له زانستگای تاران جێگه‌ی سه‌رنجه، په‌یوه‌ستبوونی
خوێندكارانی غه‌یره‌كورد به‌م حه‌ره‌كه‌ته و وتنه‌وه‌ی هاوبه‌شی
"سروودی یاری ده‌بستانی"یه. پێش له‌هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ
ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌نگاوێكی شیاو وه‌سف بكرێت و ئه‌مه‌ش
به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی ماندووبوونی خوێندكارانی كورد بۆ گۆڕینی
گوتاری زاڵ به‌سه‌ر زانستگاكان و رێنوێنكردنی رای گشتی
خوێندكارانی غه‌یره‌كورد به‌ره‌وه پرسێكی وه‌ك ره‌وابوون و
ته‌نانه‌ت زه‌رووره‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌كان‌و به‌تایبه‌ت كورده.
ئه‌م هه‌نگاو جیا له كۆكردنه‌وه‌ی هاوپشتی زیاتری بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رتاسه‌ری بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، ده‌توانێ هه‌نگاوه‌كانی
داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ریش ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌هێزتر
بكات. به‌شداری نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كان و
به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری،
له ئاراسته‌ی ئیزۆله‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه و
خوێندكارانی كورد به‌باشی له‌م حه‌قیقه‌ته گه‌یشتوون و ئه‌م
هه‌نگاوه ده‌توانێ سه‌ره‌تای لێدانی چه‌خماخه‌كانی ئه‌م ئه‌ركه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه بێت. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان و
كه‌ڵكوه‌رگرتنی زیاتر له ده‌رفه‌ته‌كان، ده‌توانێ هه‌نگاوه‌كانی
داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ماندارتر بكات
|