|
وته‌ئ ڕۆژ
2009-11-25
25ی نوامبر، نا بۆ تووندوتیژی
25ی نوامبری ساڵی
1960ی
زایینی
3
خوشكی خه‌ڵكی ولإتی "دۆمێنیكه‌ن" كه به خوشكانی "میرابال" ناویان
ده‌ركرد به تاوانی چالاكیی سیاسی له دژی دیكتاتۆری زاڵ به سه‌ر
ئه‌و وڵاته‌دا (رافائل تروئیلۆ) دستگیر و پاش چه‌ند مانگ زیندان و
ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه به یه‌كه‌وه ئیعدام كران. ئه‌م جینایه‌ته
له نێو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و ده‌ره‌وه شه‌پۆلێك له په‌ژاره و
ناڕه‌زایه‌تی دروست كرد.
21
ساڵ پاش ئه‌م رووداوه و له ساڵی
1981دا له كۆنفڕانسێك
كه له "بۆگۆتا" پایته‌ختی وڵاتی "كۆلۆمبیا" له لایه‌ن
هه‌ڵسوڕاوانی بواری به‌رگری له مافی ژنان له ئه‌مریكای لاتین و
مه‌نته‌قه‌ی كارائیب پێكهات، پێشنیار كرا كه رۆژی ئیعدامی خوشكانی
"میرابال" وه‌ك رۆژی رێزگرتن له‌و سێ خوشكه ورۆژی دژایه‌تی له
گه‌ڵ توند و تیژی دژ به ژنان له ئاستی جیهانی به ره‌سمیه‌ت
بناسرێت. هه‌وڵی بێ وچانی لایه‌نگرانی مافی یه‌كسانیی ژن و پیاو
سه‌ره‌نجام رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ناچار كرد كه له
ساڵی
1999دا
رۆژی
25ی
نوامبر وه‌ك رۆژی جیهانی دژ به توندوتیژی به ره‌سمیه‌ت بناسێت.
ساڵێك دواتر واته ساڵی
2000
"شورای ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" بڕیارنامه‌ی
1325ی
له ژێر ناوی "ژنان، ئاشتی و ئه‌منیه‌ت" په‌سه‌ند كرد كه خاڵه
سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بڕیارنامه‌یه بریتی بوون له "به‌رگری له
توندوتیژی دژ به ژنان له وڵاته‌كان، دابین كردنی هه‌ڵسوڕانی ژنان
له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و لێپرسینه‌وه و سزادانی
تاوانبارانی توندوتیژی دژ به ژنان و..."
زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به
تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یاسای ئاینی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن به
ئاشكرا زیندانێكی گه‌وره‌ن بۆ ژنان. ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی، ئه‌فغانستانی ده‌ورانی حاكمیه‌تی تاڵبان وزۆرێك له
وڵاتانی عه‌ره‌بی نمونه‌ی ئه‌م راستیه‌ن. له‌م وڵاتانه ده‌یان و
سه‌دان تاوان به بیانوی پاراستنی ناموس دژ به ژنان ده‌كرێت كه
قاتڵان و تاوانباران نه‌ك لێكۆڵینه‌وه و موجازاتی یاسایی نادرێن،
به‌ڵكوو یاسا به ئاشكرا رێگایان پێده‌دات و پشتیوانی له
جه‌نایه‌تكار ده‌كات. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كچ
له ته‌مه‌نی
9
ساڵیه‌وه حسابی ژنی بۆ ده‌كرێت و پیاوێكی
50
یا
60
ساڵه ده‌توانێت له خۆی ماره بكات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كچه
9
ساڵه و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌وه‌ی
18 ساڵیش به بێ
ئیجازه‌ی باوك و برا و یا مێرد مافی سه‌فه‌ر كردنی نییه. ده‌یان و
سه‌دان كچ و ژن به تاوانی ئه‌خلاق له‌م وڵاته، زیندان،
ئه‌شكه‌نجه، ئیعدام و سه‌نگسار كراون كه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه
به پاساوی شه‌رعی و یاسای گشتی به‌ڕێوه چوون. هه‌ناردنی كچان و
ژنانی لاو بۆ فرۆشتن و كاری سێكسی بۆ وڵاتانی حه‌وزه‌ی كه‌نداوی
فارس و شێخ نشینه‌كان بووه به ئه‌مرێكی ئاسایی.
هه‌رچه‌ند
له وڵاتانی رۆژئاوایی و گه‌شه كردووی سه‌رمایه‌داری وه‌زعی كار و
ژیانی ژنان له باری كۆمه‌لإیه‌تی، سیاسی، ئابوری، خوێندن و
بواره‌كانی مافی مرۆڤ له گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات گه‌ڵ یه‌ك
به‌راوه‌رد ناكرێت و زۆر ده‌سكه‌وت به هیممه‌تی خه‌باتی درێژماوه
و به فیداكاری ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به ده‌ست هاتووه،
به‌ڵام هێشتا جیاوازی و نابه‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاو كه‌لێنێكی
قووڵه كه رۆژانه به قیمه‌تی كوشتن، لێدان، كرین و فرۆشتنی كچان
و ژنان ئه‌و كه‌لێنه پأ ده‌كرێته‌وه. جیاوازی، هه‌ڵاواردن و توند
و تیژی و كوشتنی ژنان ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌كی جیهانییه و نیزام و
یاسای پیاوسالار و چینایه‌تی له پشت ئه‌م دیارده جیهانیه‌یه.
له رۆژی
25ی
نوامبر، رۆژی جیهانی دژ به توند و تیژی له دژی ژنان، به ده‌ست
هێنانی ئازادی ژن له پله‌ی یه‌كه‌مدا له به‌ده‌ست هێنانی ئازادی
ئابووری و وابه‌سته نه‌بوونی ژن له‌م بواره به پیاو و له بواری
سیاسی‌دا له جیایی دین له ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌كات. ئازادی ژن
پێوانه‌ی ئازادی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه. ئازادی ژن، ماف و
داخوازیه‌كانی، به بێ خه‌باتی هاوبه‌شی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز
و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب مه‌سۆگه‌ر نابێت.
|