|
وته‌ی ڕۆژ
2009-11-30
دڕندانه‌ترین چه‌شنی سه‌ركوت‌و هه‌وڵ بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته
حسێنی هه‌مه‌دانی فه‌رمانده‌ی سپای موحه‌مه‌د ره‌سولڵای تاران، له
تازه‌ترین ئاخاوتندا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر، سه‌ره‌تا كار‌و
چالاكییه‌كانی داهاتووی گوردانه‌كانی عاشوڕا‌و ئه‌لزه‌هرا
ده‌ستنیشان ده‌كات‌و دواتر له وڵامی چه‌ند پرسیارێكی
په‌یوه‌ندیدار به خرۆشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك‌و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پرده له‌سه‌ر درۆیه‌كی
تازه‌و له‌هه‌مانكاتدا كۆمێك، هه‌ڵده‌داته‌وه. ناوبراو له وڵامی
ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا له رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن،
لێپێچینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له هیچ یه‌ك له به‌سیجییه‌كان
كراوه، ده‌ڵێت كه ئێمه
12
كه‌سمان به تاوانی له‌به‌ركردنی جلی به‌سیجی ده‌ستگیركردووه‌و
دواتر ئاشكرابووه كه هیچ كام له‌م ده‌ستگیركراوانه به‌سیج
نه‌بوون. هه‌روه‌ها له‌وڵامی پرسیاری ته‌قه‌كردن له بنكه‌و
مۆڵگه‌كانی به‌سیجه‌وه، باس له نفوزیبوونی ئه‌م كه‌سانه
ده‌كات‌و دواتر ده‌ڵێت كه ئه‌م نفوزییه ئاژاوه‌گێڕانه دراونه
به‌ردادگا.
هه‌رچه‌نده بیستنی قسه‌ی له‌مشێوه، ئه‌مرێكی نوێ‌و رووداوێكی
تازه نییه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ ببێته
ده‌روازه‌یه‌ك‌و بیانووییه‌ك بۆ زیاتر قسه‌كردن‌و هه‌روه‌ها
ئاشكراكردنی ئامانجه‌كانی پشت ئه‌م سیناریۆ نوێیه. له‌راستیدا
كاكڵه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌ی جه‌نابی فه‌رمانده‌ی سپا بۆ چه‌مكی سه‌ركوت
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پیۆیسته زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه له ئێرانی
ئیسلامی‌دا قسه بكرێت. سه‌ركوت یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی سیستمی
سیاسی ئێرانه‌و ره‌گه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌ش بۆ چه‌شنی ئیدئۆلۆژی
ده‌سه‌ڵاتدار‌و ستراكتۆری سیاسی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌هه‌ر
قۆناغێكی سیاسی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستێكی دیاریكراو‌و
له‌راستیدا له ئاراسته‌ی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ئه‌و قۆناغه، له‌م
چه‌كه كه‌ڵك وه‌رگیراوه. بۆوێنه له ده‌یه‌كانی شه‌ست، له‌سه‌ر
به‌ستێنی به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵات په‌نا بۆ ئه‌م چه‌كه براوه‌و
له‌م قۆناغه‌شدا له به‌ستێنی هاتنه‌ئارای بزووتنه‌وه‌یه‌كی
ئیعترازی به‌هێز‌و ترسی ده‌سه‌ڵات له لێكترازان‌و داڕمان، په‌نا
بۆ ئه‌م چه‌كه، واته سه‌ركوت ده‌برێت. كه‌واته سه‌ركوت هێما‌و
تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ركام له قۆناغه‌كانی كۆماری
ئیسلامییه‌و به‌وردبوونه‌وه له‌م بابه‌ته‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك
هۆكاری دیكه‌ی وه‌ك یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئێران‌و پێكهاته‌ی
ئینسانی ده‌سه‌ڵاتداران‌و.. هه‌تادواتر، به‌كۆڵه‌كه ناوزه‌دكردنی
سه‌ركوت بۆ سیستمی سیاسی ئێران، مه‌شرووعییه‌ت په‌یدا ده‌كات.
به‌زمانێكیتر سه‌ركوت تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دانه‌بڕاوه له كۆماری
ئیسلامییه‌و ئه‌م مه‌سه‌له له خودی چییه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. نابێ ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش له‌بیربكرێت كه
چوونه‌سه‌ره‌وه‌و هاتنه‌خواره‌وه‌ی سه‌ركوت، پێوه‌ندی به چه‌شنی
پێداویستی‌و زه‌رووره‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه‌و گرێ‌دراو به هه‌ر
قۆناغێك، ئه‌م بابه‌ته له گۆڕاندابووه‌و ده‌بێت.
سه‌ركوت له‌م قۆناغه‌ی حه‌یاتی سیاسی كۆماری ئیسلامی، نه‌ك له‌هێز،
به‌ڵكوو له ترس‌و نیگه‌رانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت‌و ته‌نانه‌ت
ئاشكرابوونی رووبه‌ری ئه‌م سه‌ركوته‌ش خوێ له خوێدا خولقێنه‌ری
ترسه. ئه‌م ئاخاوتنه تازه‌ی جه‌نابی فه‌رمانده‌ی سپای موحمه‌د
ره‌سولڵای تارانیش له‌م چوارچێوه‌دایه‌و به‌چه‌شنێك پاشه‌كشه
له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگاشی تێدا به‌دی
ده‌كرێ. له‌كاتێكدا ئاشكرابوونی ئاستی سه‌ركوتی به‌كرێگیراوانی
ده‌سه‌ڵات هه‌موو سوچ‌و قوژبنێكی دنیای گرتۆته‌وه، له‌كاتێكدا
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌په‌لوپۆهاویشتندایه‌و هیچ یه‌ك له
گه‌ڵاڵه ئه‌منیه‌تییه‌كان خه‌ڵكی بێده‌نگ نه‌كرد، له‌كاتێكدا
داوه‌رینی ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك زیاتر خێرایی
به‌خۆیه‌وه‌گرتووه، له‌كاتێكدا به‌شێكی به‌رچاو له خواسته‌كانی
بزووتنه‌وه فرموله‌بووه‌و سنووری هه‌موو بڤه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
تێپه‌ڕكردووه‌و له‌كاتێكدا باسكردنی له‌چه‌شنی ده‌سه‌ڵاتی
داهاتوو‌و یاسای بنچینه‌یی داهاتووی كۆمه‌ڵگا كه‌وتۆته
ئه‌وله‌ویه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، قسه‌ی له‌مچه‌شنه‌و
درۆی به‌م گه‌وره‌یه ناتاوانێ هیچ له واقعه‌كان بگۆڕێت‌و ناتوانێ
موشته‌ری بۆ په‌یدا بكرێت. خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵێك
فاكته‌ردا بڕیاری كۆتاییانداوه‌و هیچ یه‌ك له پلان‌و سیناریۆ
تازه‌كان ناتوانێ رای گشتی جه‌ماوه‌ر بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاكانی
ده‌سه‌ڵات به‌كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئه‌بزاری له كۆمه‌ڵێك چه‌مكی وه‌ك
ئیسلام‌و ئیمپریالیزم‌و...هاتادواتر توانیان پرۆژه‌ی چه‌واشه‌كاری
له كۆمه‌ڵگا په‌ره‌پێبده‌ن، ئه‌وا ئیتر فارسی وته‌نی "این حنا
رنگی ندارد" و كۆمه‌ڵگا بۆ داوه ناگه‌ڕێته‌وه.
|