|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-02
16ی
ئازه‌ر، جیاوازییه‌كان‌و ده‌سكه‌وته‌كان
16ی
ئازه‌ر به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌موو نیشانه‌كان باس له به‌ڕێوه‌چوونی 16ی
ئازه‌رێكی جیاواز له هه‌موو16ی
ئازه‌ركانی مێژووی ئێران ده‌كات. نووسراوه‌ی زۆربه‌ی هه‌ر زۆری
ماڵپه‌ڕ، وێبلاگ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینترنێت، بۆ ئه‌م
رۆژه، شێوازه‌كانی به‌شداریكردن و هه‌روه‌ها هاندانی
جه‌ماوه‌رێكی زیاتر ته‌رخانكراوه‌و دام‌وده‌زگاكانی كۆماری
ئیسلامیش، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پلانی داڕێژراو، له‌ئاراسته‌ی
تۆقاندن، پاشگه‌زكردنه‌وه‌و به‌رگرتن به به‌شداری خه‌ڵك، خه‌ریكی
داڕشتن‌و به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی پیلان‌و پلانن. ژماریه‌كی به‌رچاو
له چالاكان‌و رێبه‌رانی خوێندكاری راپێچی گرتووخانه‌كان كراون‌و
به‌شێكیتریشیان له ده‌ره‌نجامه تاڵه‌كانی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردن،
ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كان باس له به‌رپابوونی رۆژێكی مێژوویی
ده‌كات‌و ترس‌و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش له ئاراسته‌ی ئه‌م
بابه‌ته‌دایه. كلیلی پێوه‌ندی‌و یه‌كگرتوویی راسته‌قینه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لێدراوه‌و ئه‌م واتایه‌ش كلیلی
ده‌ستپێكردنی گۆڕانكاری جیدی له كۆمه‌ڵگای ئێرانه. ئه‌م
هه‌نگاوه، واته پته‌وتربوونی پێوه‌ندی نێوان خوێندكار‌و
كۆمه‌ڵگا، هه‌نگاوێكی جیدی له به‌هێزبوونی پرۆسه‌ی
دیموكراسیخوازی، گوتاری نوێ‌و ئازادیخوازییه‌و هه‌ر بۆیه ئه‌م
بابه‌ته 16ی
ئازه‌ری ئه‌مساڵ له هه‌موو رۆژه هاوشێوه‌كانی مێژووی ئێران
جیاده‌كاته‌وه. پیرۆزبوونی به‌رپابوونی شانۆیه‌كی مه‌زن له‌م
رۆژه، ته‌نیا به‌واتای یه‌كگرتنه‌وه گرێنه‌دراوه‌ته‌وه‌و ده‌كرێ
زۆر ده‌سكه‌وت‌و پیرۆزییه‌تی دیكه‌ش ریزبكرێت:
1- رۆژی 16ی
ئازه‌ر رۆژێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ پێوه‌ندیه‌كی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه
نییه. كه‌واته ئه‌م رۆژه‌و به‌شداریكردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵك‌و
خوێندكاران ناتوانێ كه‌ڵك ئاوه‌ژووگرتنی ده‌سه‌ڵات له قازانجی
مه‌شرووعییه‌تی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته هه‌رچه‌ند ده‌توانێ
هه‌ڵگری هه‌زینه‌یه‌كی قورس‌تر و سه‌ركوتێكی تووندتر بۆ
به‌شداربووان بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا به‌شداریكردنی به‌رچاو،
ده‌توانێ نیشانده‌ری دژایه‌تییه‌كی به‌رین له دژی ده‌سه‌ڵات بێت.
دیاره كه وشیاری زیاتر و به‌شداریكردنی زیاتر ده‌توانێ
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر له چه‌كی سه‌ركوت ده‌ستكورتر بكات‌و
هه‌ربۆیه به‌شداریكردنی زیاتر ده‌توانێ ئه‌م تاكتیكه‌ی ده‌سه‌ڵات
پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
2- هۆكاری
سه‌ره‌كی له هه‌ستیاربوونی 16ی
ئازه‌ری ئه‌مساڵ بۆ بابه‌تی له‌ئارابوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ری له ئێران و به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كان
ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری قه‌تیس مانه‌وه له شاره‌گه‌وره‌كانه‌و رۆژی خوێندكار
ده‌توانێ ئه‌م زیانه قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌و به‌چه‌شنێك جوغرافیای
نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه ئاشت
بكاته‌وه. ئه‌واته له نزیكبوونه‌وه له 16ی
ئازه‌ر جموجۆڵێكیش كه‌وتۆته ئه‌و ناوچانه‌و به‌تایبه‌ت له
شاره‌كانی كوردستان‌و له زانستگاكانی ئه‌م بابه‌ته ده‌بیندرێت.
3- 16ی
ئازه‌ر ده‌توانێ وه‌ك سه‌رجه‌می بۆنه‌و ده‌رفه‌ته‌كانی پێشوو،
هه‌ل بۆ بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگا بڕه‌خسێنێت‌و
به‌چه‌شنێك به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوون‌و ئه‌كتیوبوونی بزووتنه‌وه
دووباره بكاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر زیاتر ناچار به
پاشه‌كشه بكات.
ئه‌م خاڵانه‌و زۆر ده‌ستكه‌وتی تر ده‌توانێ 16ی
ئازه‌ری ئه‌مساڵ بكاته 16ی
ئازه‌رێكی نموونه‌یی‌و مێژوویی‌و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش
له‌م مه‌سه‌لانه‌یه. وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی خه‌ڵك له‌ئاستێكی
باڵادایه‌و ئومێد به گۆڕان سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌ته‌وه‌و
هه‌ربۆیه گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ماڵه‌كانیان شتێكی ئاسته‌مه.
به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند مانگه دڕندانه‌ترین چه‌شنی سه‌ركوت
به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتووه‌و خه‌ڵك پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌و بێ گومان
ئه‌م ره‌وته تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی درێژه‌ی ده‌بێت.
ده‌سه‌ڵات لاوازترین‌و له‌رزۆكترین رۆژه‌كانی حه‌یاتی سیاسی خوێ
ئه‌زموون ده‌كات‌و پیۆیسته به یه‌كگرتوویی‌و به ره‌فتاری
به‌كۆمه‌ڵ، دوایین سه‌نگه‌ره‌كانی ئیرتیجاع‌و دیكتاتۆرییه‌ت
داگیربكرێت.
|