|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-09
16ی
ئازه‌ر، هاوپه‌یوه‌ندی، بڕوابه‌خۆبوون‌و شكاندنی تابۆكان
16ی
ئازه‌ری ئه‌مساڵ بوو به رۆژێكی پرشنگدار، بوو به رۆژێكی پڕ
له‌ده‌سكه‌وت‌و بوو به رۆژێكی خولقێنه‌ر بۆ رۆژه‌كانی داهاتووی
ئێران. له‌م رۆژه‌دا ئیراده‌ی گشتی مانداربوو، وشیاری سیاسی وه‌ك
شكۆفه پشكووت‌و پێوه‌ندی‌و هاوده‌نگی سنووری هه‌موو
ته‌نیاكه‌وتنه‌وه‌كانی رابردووی به‌زاند. له‌م رۆژه‌دا ته‌م‌و مژی
توه‌هوومه‌كان ره‌وییه‌وه، كۆماری ئیسلامی له چه‌شنێكی دیكه‌و
به‌شێوازێكی دیكه هاوار نه‌كرا‌و دروشمه‌كان راسته‌وخۆ ناوچاوانی
كۆڵه‌كه‌ی سیستم، واته ویلایه‌تی فه‌قیه گرته‌وه. 16ی ئازه‌ری ئه‌مساڵ، هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و ئامرازه‌كانی سه‌ركوتی
به‌گاڵته‌گرت، به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه تا گه‌یشتن به
ده‌رنجامه‌كانی دووباره‌كردووه‌و گورزێكی گرانی له په‌یكه‌ره‌ی
ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕ‌و ماڵوێرانی وه‌شاند‌و وه‌ك چاودێرانی سیاسی
ده‌ڵێن، باڵانسی هێزی، بێ ئه‌ملاوئه‌ولا به قازانجی جه‌ماوه‌ر
گۆڕی.16ی ئازه‌ری ئه‌مساڵ
ته‌نیا رۆژی خوێندكار نه‌بوو، به‌ڵكوو ئه‌م رۆژه بوو به رۆژی
هه‌موو ئازادیخوازانی كۆمه‌ڵگا‌و بوو به رۆژی له‌دایكبوونی
زه‌مینه‌كان بۆ دروستبوونه‌وه‌ی مێژوویه‌كی نوێ له ژیانی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران.
1- یه‌كه‌مین ده‌سكه‌وت‌و له راستیدا گرنگترین ده‌سكه‌وت بۆ 16ی ئازه‌ری ئه‌مساڵ، پێوه‌ندی واقعی‌و راسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه
ره‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران بوو. خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
له شه‌قامه‌كان‌و رۆشتن به‌ره‌وه زانستگاكان بۆ هاوده‌نگی
له‌گه‌ڵ خوێندكارانی نارازی، قۆناغێكی نوێ له ره‌فتاری به‌كۆمه‌ڵی
بزووتنه‌وه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێرانی خولقاند‌و بێ
گومان ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ له داهاتوودا ده‌سكه‌وتی مه‌زنتر
به ره‌وتی دیموكراسیخوازی له كۆمه‌ڵگا ببه‌خشێت.
2- له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی شكڵگرتنی ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوه‌وه،
ده‌سه‌ڵات ده‌یهه‌وێ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئامرازه‌كانی سه‌ركوت،
خه‌ڵك بترسێنێت‌و به‌م ره‌فتاره ئیراده‌ی خه‌ڵكی نارازی بشكێنێت.
تووندترین‌و دڕندانه‌ترین چه‌شنی سه‌ركوت به‌كار هاتووه‌و بۆ 16ی ئازه‌ر هه‌موو هێز‌و توانایی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م بابه‌ته
ته‌رخانكرا. پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و كاریگه‌رنه‌بوونی ئه‌م
تاكتیكه له16ی ئازه‌ر، سه‌دهێنده رۆحیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری داڕماند‌و وه‌ك
زۆر كه‌س ده‌ڵێن، باڵانسی هێزی به قازانجی خه‌ڵك شكانده‌وه.
3- له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌وه كۆمه‌ڵێك
كه‌س و لایه‌ن به گومانه‌وه له‌م بزووتنه‌وه‌یان روانیوه‌و
به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان داوه كه خۆیانی لێ دوور بخه‌نه‌وه.
به‌ڵام كه‌سایه‌تی و لایه‌نه ره‌سه‌نه‌كان به‌رده‌وام پێداگریان
له‌سه‌ر ره‌وابوونی ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه كردووه‌و وه‌ك
كۆمه‌ڵێك موتالباتی تاریخی خه‌ڵكی ئێران ناوزه‌دیان كردووه. له 16ی ئازه‌ر، هه‌موو نیشانه‌كان‌و به‌تایبه‌ت دروشمی تووندی
خۆپیشانده‌ران له دژی كۆماری ئیسلامی‌و سوتاندن‌و دڕاندنی وێنه‌ی
رێبه‌ری له چه‌ندین شوێن، واقعی نه‌بوون و راست نه‌بوونی
هه‌ڵوێست‌و بۆچوونی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌رخست‌و نیشانی دا
كه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵگا، بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیدی
گۆڕانخواز له ده‌روه‌ی هه‌موو سات و سه‌ودا سیاسییه‌كانی
باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌و زۆر وشیار‌و بڕوامه‌ند به‌ره‌و لێكترازانی
سه‌رجه‌می سیستمی سیاسی ئێران هه‌نگاو ده‌نێت.
4- له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تاه‌وه، پرسی به‌شدارینه‌كردنی
نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كانی ئێران جێگه‌ی مشتومڕی زۆر لایه‌ن‌و چاودێری
سیاسیی بووه. ئه‌گه‌ر له به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ جوگرافیای ئینسانی
خۆی نه‌كرده مه‌یدانی ره‌فتاری به كۆمه‌ڵ بۆ په‌یوه‌ستبوون به
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی سه‌رتاسه‌ری، ئه‌وا 16ی ئازه‌ر ئه‌م تابۆیه‌ی شكاند‌و خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كان
وه‌ك ئاوانگارد‌و به‌شێكی گرینگ له بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان، به‌شداری چالاكانه‌یان كرد‌و ئه‌و
راستیه‌یان سه‌لماند كه گوتاری به‌شداریكردن له ناره‌زایه‌تییه
سه‌رتاسه‌رییه‌كان ئاماده‌یه‌و له ده‌رفه‌ت و هه‌لی گونجاوی
خۆیدا ئه‌م ره‌ساله‌ته به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت. نموونه‌ی هه‌ره
به‌رچاو، خوێندكارانی زانستگاكانی كوردستان بوون كه سه‌ره‌ڕای
هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان،
كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه‌یان
به‌رزراگرت‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌شداریان له 16ی ئازه‌ردا كرد.
|