|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-23
دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی تاڵ بۆ ده‌سه‌ڵات
به‌ئه‌نقه‌ست نیه، زۆر رووداو به گاڵته‌جاڕ پێناسه‌ده‌كرێت،
ته‌نانه‌ت به موزحیك ناودێركردنی زۆر بابه‌ت له نه‌یاربوونی
ره‌های سیاسیه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت‌و به‌ڵكوو خودی ئه‌و
رووداوانه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه‌و ئه‌و پێناسه‌ن.
قسه له‌سه‌ر په‌رچه‌كرداری ده‌سه‌ڵاتی تووڕه‌و تۆقاوی كۆماری
ئیسلامییه، قسه له‌سه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی مناڵانه‌و پڕ
له شكست‌و رسوایی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره.
له‌دوای به‌شداری نزیك به یه‌ك ملوێن كه‌س له ریۆڕه‌سمی ناشتنی
ته‌رمی مونته‌زری‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی شانۆیه‌كی شكۆدار له
ناره‌زایه‌تی‌و شۆڕش، ده‌سه‌ڵات شڵه‌ژاو‌و سه‌رلێشیۆاو كه‌وته خۆ
و ویستی بكه‌وێته به‌رامبه‌ركێ. له‌چه‌شنی ریسوایه‌كه‌ی به
ئیستڵاح ناره‌زایه‌تیده‌ربڕین
به دڕین‌و سووتاندنی وێنه‌ی خومه‌ینی له دوای نوێژی هه‌ینی
تاران، ویستی جارێكی‌تر به‌ختی خۆی تاقی بكاته‌وه‌و به‌هێنانی
لایه‌نگرانی خۆی، به‌شێك له قورسایی گوشاره ده‌روونییه‌كانی
رووداوی دوای مه‌رگی مونته‌زری بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوانی سه‌ر به
ده‌سه‌ڵات، سوك بكات. ئه‌مجاره‌یان تارانی هه‌ڵنه‌بژارد، ئاخر
تاران كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی هێرشی كولتووری‌و گه‌نجه‌كانی
به‌لاڕێدا چوون!، ئه‌مجاره‌یان "ئوم القورا"ی ئیسلامی هه‌ڵبژارد‌و
ویستی له هه‌گبه‌ی پێته‌خته ئیدئۆلۆژیكه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی،
ده‌سكه‌وت بچنێته‌وه. ویستی له‌گه‌رماوگه‌رمی هه‌ره‌سهێنان، پێگه
سوننه‌تییه‌كه‌ی جارانی به‌سه‌ربكاته‌وه‌و ئه‌گه‌ریش بۆ تۆزقاڵێك
بێت، مه‌شرووعییه‌تی له‌ده‌ستچوو بگێڕێنێته‌وه. هه‌موو ده‌زگا‌و
ناوه‌نده‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت ده‌زگاكانی حكوومه‌ت له شاری
قومیان به‌سیج كرد، له ده‌ره‌گای هه‌موو وه‌فاداره‌كانی دوێنێیان
دا‌و ویستیان به رێكخستنی خۆپیشاندانێك، تۆڵه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی
مێژوویی بكه‌نه‌وه. یه‌ك رۆژ دواتریان هه‌ڵبژارد‌و رۆژی سێشه‌ممه
بوو به رۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. ماڵپه‌ڕه ئینترنێتیه‌كانی سه‌ر
به ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا، وه‌ها له سێشه‌ممه ده‌دوان كه
ته‌نانه‌ت نووسه‌ری ئه‌م نووسراوه‌ی ناوبه‌ناوه تووشی گومان
ده‌كرد. كاتژمێر
3ی
دوانیوه‌ڕۆ هه‌سته‌ی سه‌ره‌تایی به‌سیج‌و میلیشیا چه‌كداره‌كانی
حیزبووڵا له ژێر پشتیوانی سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ی هێزه
ئینتزامییه‌كان گه‌رای به‌ست‌و ده‌ستیان به دروشم‌دان كرد. ئه‌و
شانۆ كۆمێدیه‌ی كه سه‌ره‌تا باسمان لێ‌كرد، لێره‌وه ده‌ستی پێكرد.
چه‌ند سه‌د كه‌س له ئومه‌تی حیزبووڵا، كه به هه‌زار كه‌س
نه‌گه‌یشتن، مستێكی تووندیان له ده‌می یه‌ك ملوێن كه‌س دا‌و
ئابڕووچوونه‌كه هێنده گه‌وره‌بوو كه ده‌نگ‌و ره‌نگی كۆماری
ئیسلامی له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌م رووداوه مه‌زنه! خۆی
بووارد.
مێژوو دووباره‌بووه، به‌ڵام له فۆرمێكی ناشیرینتر له رابردوو.
هێشتا زامی رۆژی هه‌ینی تاران ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌وه كه ئه‌میتریشیان
هات. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران كوێر نه‌بن، كه هه‌ن، شانۆ
شكۆداره‌كه‌ی شاری قوم له رۆژی دووشه‌ممه، ته‌نیا رێزگرتن له
مونته‌زری نه‌بوو. هه‌رچه‌نده كه رێزگرتن له مونته‌زریش رێك
به‌مانای دژایه‌تی له گه‌ڵ خامنه‌یی‌و ئه‌فكاری
دواكه‌وتووانه‌یه‌تی. ئه‌م رۆژه، شانۆیه‌ك له ئیراده‌ی
جه‌ماوه‌ر‌و شانۆیه‌ك له رووخان‌و پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی
سه‌ركوتی هار و دڕندانه‌ی سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی
بوو. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌هێزتر له رابردوو
خه‌ریكی كوڵ‌وكفه‌و به‌دڵنیاییه‌وه رۆژانێكی سه‌خت چاوه‌ڕوانی
ده‌سه‌ڵات ده‌كات. ئه‌م كاراوانه تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی،
كه هه‌مان دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و ژیانێكی ئینسانییه، هه‌دا
نادات‌و ئاسۆكانی ئه‌م ئامانجانه ده‌بیندرێت.
هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات بۆ جۆشدانی جه‌ماوه‌ر له شاری قوم بۆ
به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، سه‌ری
له‌به‌رددرا‌و ئه‌م بابه‌ته‌ش هاوشان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه
جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه،
چه‌ندین ده‌سكه‌وت‌و به‌ته‌بعی ئه‌مه چه‌ندین رووداوی گرنگتری
لێده‌كه‌وێته‌وه.
|