|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-12
به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه، لێكترازانی زیاتری ریزه‌كانی
ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌ركه‌كانی جه‌ماوه‌ر
له‌م رۆژانه‌ی دوایی كێشمه‌كێش‌و ململانێ له نێوان به‌رپرسانی
كۆماری ئیسلامی به‌ئاستێكی باڵا گه‌یشتووه‌و شڵه‌ژان‌و نه‌بوونی
هاوئاهه‌نگی له ریزی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، زیاتر له هه‌میشه
په‌ره‌ی سه‌ندووه. هاشمی ره‌فسه‌نجانی باس له قه‌یرانێكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌و گشتگیرده‌كات‌و وه‌زیری ئیتلاعات، لایه‌نی
ئیسڵاحخواز‌و ره‌فسه‌نجانی به هۆكاری سه‌ره‌كی بشێویه‌كان
ناودێرده‌كات. لیباس شه‌خسی‌و هێزه ئینتزامییه‌كان له چه‌ندین
شوێنی تاران تووشی تێكهه‌ڵچوون‌و مشتومڕده‌بن‌و راگه‌یاندن بۆ
پشتیوانی له خه‌ڵكی نارازی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ئه‌رته‌شییه‌وه
بڵاوده‌كرێته‌وه. هه‌ریه‌ك له هه‌واڵنێرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی
به‌شێوه‌یه‌ك باس له رووداوه‌كان ده‌كات‌و رۆژی سه‌د جار له
لایه‌ن خۆیانه‌وه، خۆیان به‌درۆده‌خرێنه‌وه. یه‌كێكیان
هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات‌و ئه‌ویتریان په‌نا بۆ ئیمامی زه‌مان ده‌بات.
یه‌كیان باس له وه‌حده‌ت ده‌كات‌و ئه‌ویتریان نارازییان به
كۆمه‌ڵێك زیدی ئینقلاب ناوزه‌دده‌كات. ئه‌م نموونانه‌و سه‌دان
نموونه‌ی هاوشێوه، ده‌نگدانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی بێده‌ره‌تانی
ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كان له
ئێرانه و له‌هه‌مانكاتدا، ئه‌م بارودۆخه، به‌ستێنه‌كانی خێرایی
به‌خشین به پێشڕه‌وییه‌كانی جه‌ماوه‌ری نارازی بۆ داهاتوو
خۆشترده‌كات.
داڕمانی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و لێكترازانی ره‌گه‌كان‌و
سه‌رچاوه‌كانی مه‌شرووعییه‌ت له سیستمی سیاسی ئێران خێرایه‌كی
بێوێنه‌ی به‌خۆیه‌وه‌دیتوه و به‌كارهێنانی تووندوتیژی و
سه‌ركوتی زیاتر، وه‌ك مه‌علولی ئه‌و لێكترازان و داڕمانه،
له‌ناوه‌ندی جێبه‌جێكردندایه. له
16ی
ئازه‌ر، وه‌ك دوایین نموونه‌ی ره‌فتاری به‌كۆمه‌ڵ و به‌ربڵاوی
خۆپیشانده‌ران، زیاتر له هه‌میشه تووندوتیژی به‌كارهات و ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌ش وه‌ك قوڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ده‌سه‌ڵات و
وه‌ك له‌ده‌ستدانی رێژه‌یی ئێقتداری ده‌سه‌ڵات، له چه‌شنی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌شرووع، دێته‌ئه‌ژماردن.
له‌م رۆژانه‌ی دوایی لێكترازان و كێشمه‌كێشی زیاتر له نێوان
لایه‌ن و باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، زیاتر له هه‌میشه ده‌بیندرێت و
ئه‌م واتایه‌ش درێژكراوه‌ی هه‌مان بابه‌تی سه‌ره‌كی، واته داڕمانی
هه‌یمه‌نه و لێكترازان و له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌كانی
مه‌شرووعییه‌تی ده‌سه‌ڵاته. به‌پێچه‌وانه، لێكنزیكبوونه‌وه‌ی
خه‌ڵك و به‌ربڵاوتربوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها
پێوه‌ندی زیاتر له نێوان بزووتنه‌وه ره‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگا،
زیاتر و به‌رچاوتر له هه‌میشه له‌ئارادیه و درێژه‌ی ئه‌م
بارودۆخه و به‌ردوامبوونی ناره‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها
به‌هێزتركردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی، ده‌توانێ گورزه‌كانی
كۆتایی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی ئایینی بدات و كۆماری ئیسلامی
به لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بسپێرێت. چوونه‌سه‌ره‌وه‌و
به‌ربڵاوتربوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كان ده‌توانێ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵات تێكبشكێنێت‌و
خه‌ڵكی نارازی به سه‌ره‌نجامه‌كان بگه‌ێنێت.
له رابردوودا یه‌كده‌ستبوونی سیستمی سیاسی ئێران وه‌ك به‌ربه‌ستێك
له به‌رده‌م ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
ده‌وریده‌نواند و به‌ڵام ئێستاكه له‌تله‌تبوونی
ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ جه‌ماوه‌ری نارازی
خولقاندووه و له‌هه‌مانكاتدا خودی به‌رده‌وامبوون و زیاتربوونی
ناره‌زایه‌تییه‌كان، زه‌میینه‌كانی ئینشقاق و لێكترازانی زیاتری
ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشی لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌وه‌حاڵه‌تێكدا، یه‌كگرتوویی زیاتر و زیاتردووركه‌وتنه‌وه له
سات و سه‌وداسیاسییه‌كانی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، خۆدوورخسته‌وه
له ته‌فره‌قه‌و له‌ت له‌تبوونی ریزه‌كانی بزووتنه‌وه له
ژێرناوی جیاوازی ئیدئۆلۆژیك‌و بیركردنه‌وه، كه‌ڵكوه‌رگرتنی شیاوتر
له ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ناره‌زایه‌تی، به‌كارهێنانی مۆدێله‌كانی
دیكه‌ی خه‌بات، زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه دیموكرات‌و
پێشكه‌وتنخوازه‌كان‌و گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌ڵترناتیڤێكی گونجاو‌و
گشتگیر، پێوه‌ندی زیاتری نێوان بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و ده‌یان بابه‌تیتر ده‌توانێ ره‌وتی
رووله‌خێرای لێكترازانی ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات خێراتر بكات‌و
سه‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر‌و ماشێنی سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات
له‌كاربخات.
|