|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-16
به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه، ناكۆكی
زیاتری به‌رپرسان‌و
ترس له درێژه‌ی بارودۆخه‌كه
ترس و نیگه‌رانییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌و له
تازه‌ترین كاردانه‌وه به‌م بارودۆخه، موحسینی ره‌زایی ده‌بیری
ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام، نامه‌یه‌كی
سه‌رئاوڵای بڵاوكردۆته‌وه. موحسینی ره‌زایی له نامه‌كه‌یدا
نیگه‌رانی جیدی له به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان‌و
ئه‌گه‌ره‌كانی روخاندن‌و هه‌رسهێنانی سیستمی سیاسی ئێران
ناشارێته‌وه‌و روو له به‌رپرسانی سیستمی كۆماری ئیسلامی،
ده‌ڵێت:" ناره‌زایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان،
زیانگه‌لێكی گه‌وه‌ری به كۆماری ئیسلامی گه‌یاندووه و هه‌نووكه
درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه به ئاستێكی مه‌ترسیدار گه‌یشتووه".
ناوبراو له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ
ئاشتبوونه‌وه ده‌كات و ته‌نانه‌ت چه‌ندین رێگه‌چاره بۆ ئه‌م
پرسه پێشنیار ده‌كات.
به‌وردبوونه له ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كه‌ی موحسینی ره‌زایی به‌شێك
له ئامانجه‌كانی پشت ئه‌م وتانه ئاشكراده‌بێت، دێڕ به‌دێڕی
نووسراوه‌كه‌ی ناوبراو، ماندوبوونی چه‌ندین كاتژمێر راوێژكردن له
گه‌ڵ جه‌نابی ویلایه‌تی فه‌قیه و ئه‌مری جه‌نابی ولی فه‌قیه بۆ
نووسینی وه‌ها نووسراوه‌یه‌كی پێوه‌دیاره و كه‌چی سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌م خاڵانه، خودی ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كه، هه‌ڵگری
حه‌قیقه‌تێكی راسته‌قینه‌شه. حه‌قیقه‌ت له‌و شوێنه‌یدا كه
به‌رده‌نگی نامه‌كه‌ی مووسه‌وی و كه‌ڕوبییه‌و باس له ئه‌گه‌ری
جیدی هه‌ره‌سهێنانی كۆماری ئیسلامی و مه‌ترسیداربوونی درێژه‌ی
ناره‌زایه‌تییه‌كان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو تانوپۆی سیستمی
سیاسی ده‌كات.
موحسینی ره‌زایی راست ده‌كات و مه‌ترسیه‌كی جیدی بۆ له گۆڕنانی
سه‌ره‌ڕۆیی و ملهوڕی له ئارادایه. بڕوابه‌خۆبوون و ئومێد به
گۆڕانكاری و ئومێد به ئاوه‌ڵابوونی ده‌رگاكانی دیموكراسی له
ئێران‌دا به‌هێزه و هێماكانی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌بیندرێت. موحسینی
ره‌زایی راست ده‌كات و خه‌ڵك به ئیمانهێنان به ئیراده و هێزی
گه‌وره‌یان، ده‌یانهه‌وێ گسك له موحسینی ره‌زایی و وه‌لی فه‌قیه و
سه‌رجه‌می روانگه و كولتووری ئه‌وان بده‌ن و نیشانه‌كانی ئه‌م
ئیراده و ئیمانه له رۆژه شكۆداره‌كانی دوای راگه‌یاندنی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌م، له رۆژی قودس، 13ی
ئابان و 16ی
ئازه‌ر بینرا. موحسینی ره‌زایی ناحه‌قی نییه نیگه‌ران بێت، چوون
تا چه‌ند رۆژی‌تر موحه‌ڕه‌مه و جه‌ماوه‌ری نارازی خافڵ له چییه‌تی
موحه‌ڕه‌م یا هه‌ر رۆژێكیتر، له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێن. خه‌ڵكی
ناڕازی ده‌یهه‌وێ ده‌رفه‌ته‌كان بكاته مه‌یدانی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه وبه‌دڵنیایه‌وه درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه،
ده‌توانێ نیگه‌رانیه جیدییه‌كانی موحسینی ره‌زای و سه‌رجه‌می
موحسینی ره‌زاییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به دوایین نیگه‌رانیه‌كانی
مێژووی كۆماری ئیسلامی بگۆڕێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ئیسلامی له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ژووره داخراوه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان
پێكهێنا، تاوتۆی بارودۆخه‌كه‌یان كرد و سه‌ركوتێكی ته‌واو ما‌نایان
وه‌ك ئه‌زموونی هه‌موو دیكتاتۆره‌كان په‌سندكرد. به‌شوێن ئه‌م
كۆبوونه‌وانه‌دا وه‌ك له‌شكه‌ری مه‌غول و له چه‌شنی شانه
چه‌كداره‌كانی گشتاپۆ رژانه شه‌قامه‌كان و خه‌ڵكی نارازییان دایه
به‌ر گوله و به ده‌یان كه‌سیان شه‌هید كرد، به هه‌زاران هه‌زار
كه‌سیان ده‌ستگیركرد و به شنیعانه‌ترین شێواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌ستگیركراوه‌كان كرد. خه‌ڵك مه‌رعوبی سه‌ركوتی ره‌ها، كوشتن و
گرتن نه‌بوون، له خواستی سه‌ره‌تایی واته وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كان تێپه‌ڕین و داواكاری و موتاله‌به مێژووییه‌كانی خۆیان
به‌رزكرده‌وه و رۆژ له دوای رۆژ پته‌وتر، به‌ئه‌زموونتر‌و
به‌هێزتر ره‌فتاری به‌كۆمه‌ڵی ئازادیخوازانه‌یان نمایش كرد‌و هه‌ر
بۆیه موحسینی ره‌زایی و سه‌رجه‌می موحسینی ره‌زایه‌كان ناحه‌قیان
نییه كه توڕه و نیگه‌ران بن.
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی جیدی
رێگاده‌بڕێت،
رۆژه‌كانی داهاتووی ئه‌م بزووتنه‌وه پرشنگدارترین رۆژه‌كانی
مێژووی سیاسی ئێران تۆمارده‌كات و ته‌نانه‌ت پاشه‌كشه‌ی رێبه‌رانی
ئیسڵاحخوازی حكوومه‌تیش ناتوانێ جه‌ماوری نارازی بێده‌نگ بكات.
ئێران له‌به‌رده‌م درووستكردنه‌وه‌ی مێژووێكی تازه‌یه، ئه‌م
مێژووه له‌سه‌رده‌ستی جه‌وانانی كۆمه‌ڵگا ده‌نووسرێته‌وه‌و هه‌ر
بۆیه موحسینی ره‌زایی ناحه‌قی نییه كه زۆر نیگه‌ران بێت.
|