|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-19
هه‌ڵوه‌رینی ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات له رۆژی هه‌ینیدا بیندرا
جاڕوجه‌نجاڵی كۆماری ئیسلامی بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی
ده‌سه‌ڵات له رۆژی هه‌ینی مایه‌پووچ ده‌رچوو، رسوایه‌كی دیكه به
هه‌گبه‌ی رسواییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆك و نامه‌شرووعی كۆماری
ئیسلامی زیادی كرد‌و ئه‌م سینارێویه‌ش هه‌ر وه‌ك پێشووتر
ئاماژه‌مان پێدابوو، به مردوویی له دایك بوو. بانگه‌وازی چه‌ند
رۆژه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رژیم‌و بانگه‌وازی په‌یتاپه‌یتای
ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌وڵدان بۆ بزواندنی هه‌ستی لانیكه‌م
لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت، له رێگه‌ی وروژاندنی پرسی سوكایه‌تیكردن
به خومه‌ینی، نه‌یتوانی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو بۆ شه‌قامه‌كان
بانگهێشت بكات‌و ئه‌م شانۆگه‌رییه موزحیكه به شێوه‌یه‌كی زۆر
ساردوسڕ و له ژێر سێبه‌ری بوڵه‌بۆڵی پڕ له ترس و نیگه‌رانی
كۆتایی پێهات. ژماره‌ی به‌شداربووانی له‌م به‌ناو ناره‌زایه‌تی به
نارازییان، له چه‌ند هه‌زار كه‌سێك تێپه‌ڕ نه‌بوو‌و ئه‌مه‌ش له
حاڵێكدایه كه به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند رۆژه هه‌موو ئیمكاناتی
ده‌سه‌ڵاتی بۆ ته‌رخانكرابوو.
ده‌سه‌ڵات ویستی به‌م تاكتیكه لانیكه‌می خه‌ساره‌كانی ده‌سه‌ڵات
كه‌م بكاته‌وه‌و بۆ جارێكی‌تر و له چه‌شنی رابردوو،
به‌كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م ئه‌بزاره به‌شێك له مه‌شرووعییه‌تی
له‌ده‌ستچوو بگێڕێته‌وه، ویستی به‌م ره‌فتاره زمییه‌نه‌كانی
تووندوتیژی زیاتر بۆ ئاینده ئاماده‌بكات‌و دواتر له ژێر ناوی
ویستی "ئومه‌تی حیزبوڵا"!، دیكتاتۆرییه‌كی سه‌ره‌ڕۆتر پراكتیزه
بكات، ویستی به جۆشدانی جه‌ماوه‌ر و كه‌ڵكوه‌رگرتن له پڕۆژه‌ی
ته‌حمیقی جه‌ماوه‌ر، بزووتنه‌وه‌ی جیدی سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ك
ره‌وتێكی فیتنه به كۆمه‌ڵگای جیهانی بناسێنێت‌و ویستی له‌م
رێگه‌وه نمایشی هێز بكات. هیچ یه‌ك له ئامانجه‌كان نه‌پێكرا‌و
ته‌نانه‌ت وه‌ك زۆر پلانی دیكه، ده‌سكه‌وتی پێچه‌وانه‌ی بۆ
ده‌سه‌ڵات لێكه‌وته‌وه. ئه‌گه‌ر جاران، په‌لكێشكردنی خوێندكارانی
خوێندنگاكان‌و ترس له نانبڕین‌و ده‌ركردنی مامۆستایان و
كارمه‌ندان و هه‌روه‌ها كه‌ڵك ئاوه‌ژوگرتن له ئایین، پڕۆژی
دیماگۆژییه‌تی سیستمی كامڵ ده‌كرد‌و بۆنه و خۆپیشاندانه
ده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك شوێنێك بۆ وه‌رگرتنی مه‌شرووعییت پێناسه
ده‌كرد، ئه‌وا ئه‌م ده‌سه‌ڵات له‌م كارته براوه چه‌ك كراوه‌و
هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
لانیكه‌م یه‌ك ملوێن كه‌س له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ده‌سه‌ڵات، سه‌ری له‌برددراوه.
له‌راستیدا به‌شێك له لایه‌نگرانی دوێنێی ده‌سه‌ڵاتیش
كه‌وتوونه‌ته بازنه‌ی بێده‌نگی‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ و
یا نا‌وێرن له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا،
هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن‌و ئه‌وه‌شی كه ماوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك تاكی بێ
شووناس، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو‌و به‌كرێگیراوه. به‌رده‌وامبوونی
ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ده‌توانێ ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌شه
بچووكه‌ش له ده‌سه‌ڵات بسێنێته‌وه‌و خێراییه‌كی زیاتر به ره‌وتی
هه‌ڵوه‌رینی ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ببه‌خشێت. خامنه‌یی و
داروده‌سته‌كه‌ی ته‌نیا ماوه‌نه‌ته‌وه‌و ده‌ریاییه‌ك له رق و
قینی جه‌ماوه‌ر و بێ گومان به‌رئامه‌د و به‌رجه‌سته‌تربوونه‌وه‌ی
ئه‌م رق و قینه، كۆشكی ئیستبداد و سه‌ره‌ڕۆیی ئایینی ده‌ڕوخێنێت.
شانۆگه‌ری رۆژی هه‌ینی له‌لایه‌یكتره‌وه ویستی به‌ستێنه‌كانی
ناره‌زایه‌تی له ده‌رفه‌تی موحه‌ڕه‌م له‌باربه‌رێت و به‌ڵام به‌م
رسواییه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی رۆژی هه‌ینی، واتاكه پێچه‌وانه
بووه‌وه. خه‌ڵك خۆیان له سه‌داوسیمای كۆماری ئیسلامی،
ناخۆشه‌ویستبوون و دروشمه پووچ و پوشاڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان بینی
و ته‌نانه‌ت ته‌رفه‌نده ته‌له‌فزیۆنییه‌كان بۆ به‌ربڵاوتر
نیشاندانی جه‌ماوه‌ریش نه‌یتوانی قه‌ره‌بووی ئه‌م بابه‌ته
بكاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له هلی كۆپتر بۆ وێنه‌گرتن كه‌ڵك
وه‌رنه‌گیرا. هه‌ر بۆیه ئومێده‌كانی خه‌ڵك بۆ ناره‌زایه‌تی
به‌ربڵاوتری زیاتر كرد‌و پێشبینی ده‌كرێت له رۆژه‌كانی موحه‌ڕه‌م
وه‌ك هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی له‌بار به‌باشی كه‌ڵك وه‌ربگیرێت.
|