|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-21
لایه‌نگریكردن له جه‌ماوه‌ر و خواسته‌كانیان، خۆشه‌ویستی‌و رێز
ده‌خولقێنێت.
شه‌وی شه‌ممه له سه‌ر یه‌كشه‌ممه و له شاری قۆم ئایتۆڵلا
حوسێنعه‌لی مونته‌زری یه‌كێك له دارێژه‌رانی ته‌رحی ویلایه‌تی
فه‌قیه و هه‌روه‌ها رۆحانی ره‌خنه‌گری ویلایه‌تی فه‌قیه، له
ته‌مه‌نی
87
ساڵیدا له شاری قۆم به هۆی نه‌خۆشیه‌وه ماڵ‌ئاوایی له ژیان
كرد.
مونته‌زری له پێش شۆڕشی خه‌ڵكی ئێران و له ساڵی
57دا
یه‌كێك له نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بوو و چه‌ندین ده‌وره
له‌و سه‌رده‌م دا، ده‌ستگیر و زیندانی كرابوو. له داوای شۆرشی
خه‌ڵكی ئێران و پاشان هاتنه سه‌ركاری رژیمی كۆماری ئیسلامی،
سه‌رۆكی مه‌جلیسی خیبره‌گان و جێگری ره‌هبه‌ری بوو. خاڵی
وه‌رچه‌رخانی ژیانی مونته‌زری له ساڵی
1367دا
رووی دا. له‌و ساڵه‌دا و پاش له‌قاودانی نامه‌كانی خومه‌ینی بۆ
قه‌تلی عام كردنی زیندانیانی سیاسی ده‌ورێكی به‌رچاوی له
له‌قاودانی جینایه‌ته‌كانی رژیمدا گێرا.
ئه‌وه‌ی كه بووه به هۆی جیاواز بوونی مونته‌زری، ئه‌وه بوو كه
سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌رفه‌ت و مه‌جالی پێویست بۆ گه‌یشتن به پۆست و
پله له كۆماری ئیسلامی‌دا، پشتی له خه‌ڵك نه‌كردو له ئه‌نجامی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵات، كه‌وته به‌ر قین
و نه‌فره‌تی ده‌سه‌ڵات و بۆ هه‌میشه خانه‌نشین كرا و به
به‌رده‌وامی له ژێر چاودێری و گوشاردا درێژه‌ی به ژیان دا.
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی مونته‌زری به قه‌تلی عامی زیندانیانی
سیاسی له ساڵی
1367
دا، گرینگی له‌وه‌دابوو كه فه‌زای سیاسی ئێران له حاڵه‌تێكدا بوو
كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین نه‌بوو و یان زۆر كه‌م خۆی ده‌رده‌خست.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌وه بوو كه شه‌خسی خومه‌ینی ئه‌و كاته له‌و
په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدا بوو و له لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه به بێ
خه‌تا و پاك بوون پێناسه ده‌كرا.
مونته‌زری له دوو ده‌یه‌ی كۆتایی ژیانیدا هه‌ڵوێستی له‌م جۆره‌ی
كه‌م نه‌بووه و هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری عه‌لی
خامنه‌یی، درێژه‌ی به ناره‌زایه‌تییه‌كان دا و نه‌ك ته‌نیا به
هۆی كه‌سایه‌تی خامنه‌یی به‌ڵكوو گرنگتر له‌وه، باوه‌ڕ پێ
نه‌مانی بوو به "یلایه‌تی فه‌قیه"ێك كه خۆی دامه‌زرێنه‌ر و
دارێژه‌ری تیورییه‌كی بوو. هه‌روه‌ها به پشتیوانی كردنی له
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران و به دیان جار
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر
ناڕه‌زایه‌تی و خرۆشانی خه‌ڵك، زیاتر له هه‌میشه له لای خه‌ڵك
بوو به خاوه‌ن رێز و خۆشه‌ویستی زیاتر.
دیاره مونته‌زری كرده‌ی جێگای ره‌خنه‌شی كه‌م نییه و زۆر
هه‌ڵوێست و بڕیاری له خواست و داواكاری خه‌باتكارانی ئازادیخواز و
رادیكاڵ دوور بوو، به‌ڵام ئه‌وه گرینگی به مونته‌زریدا،
پابه‌ندبوونی بوو به باوه‌ڕه‌كانی خۆی و رێز دانان بۆ هاووڵاتیانی
و هه‌رگیز پشتی له‌م باوه‌ڕه‌ی نه‌كرد. مونته‌زری سه‌ڕه‌رای هه‌موو
كه‌م و كوڕی و هه‌ڵه‌كانی، به‌ڵام وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی به
كردوه نیشانی دابوو كه سه‌ره‌رای هه‌موو چه‌شنه باوه‌ڕ و
راونینێك، ده‌كرێ رێز له مرۆڤ بگیرێ و پشت كردنی ده‌سه‌ڵات له
خه‌ڵك و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له خه‌ڵك بۆ هه‌میشه ناتوانێ درێژه‌ی
هه‌بێت و براوه‌ی كۆتایی هه‌ر خه‌ڵكن و ئه‌و كه‌سانه‌ش
سه‌ركه‌وتووترن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵكه بن.
خه‌ڵكی ئێران ئه‌مرۆكه به باشی چییه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ
ده‌ركه‌وتووه و بێ شك سات به سات ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی روو
له كۆتایی ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی كه به
درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له هیچ جینایه‌ت و وه‌حشی
گه‌رییه‌ك به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك ده‌ستیان نه‌پارستووه، ده‌بێ باش
بزانن كه وه‌ستان له به‌رامبه‌ر خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵك،
ده‌بێته هۆی له‌ناو چونیان. له‌م ناوه‌دا ئه‌وه خه‌ڵكن كه به
تێگه‌یشتن و ته‌حلیلی دروستی خۆیان جیاوازی نێوان خامنه‌ییه‌كان و
مونته‌زرییه‌كان هه‌ست پێ ده‌كه‌ن و به‌و پێیه‌ش بڕیار بۆ
چاره‌نووسیان ده‌ده‌ن.
|