|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-26
كوشتنی كاسبكارانی سه‌رسنوور‌و ئامانجه‌كانی پشت ئه‌م رووداوه
دڵته‌زێنانه
كوشتنی كاسبكارانی سه‌رسنوور له لایه‌ن هێزه
ئه‌ینتزامییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌و
به‌پێی چه‌ندین هه‌واڵ له شاره‌كانی سه‌رده‌شت‌و بانه، له
رۆژه‌كانی رابردوو لانیكه‌م
5
كه‌س كه‌وژراون‌و چه‌ندین كه‌سیش برینداربوون. مه‌ئموورانی
حكوومه‌ت به‌دوور له‌هه‌موو پره‌نسیبێكی ئینسانی‌و له‌وپه‌ڕی
بێڕه‌حمی‌و وه‌حشیگه‌ریدا، كۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور ده‌ده‌نه به‌ر
ده‌ستڕێژی چه‌كه‌كانیان‌و راسته‌وخۆ و له‌نزیكه‌وه گوله‌بارانیان
ده‌كه‌ن. باس له‌وه‌ده‌كرێت كه ته‌نانه‌ت برینداره‌كان
ناگوێزنه‌وه، خڵتانی خوێن به‌جێیاندیڵن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی
دڕندانه‌تر له ناوچه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
كوشتنی كاسبكاران له ناوچه سنوورییه‌كان، ده‌رد‌و ئازارێكی
مێژوویی ئه‌و ناوچانه‌یه، هه‌واڵی بێڕێزكردنی كه‌رامه‌تی
تاكه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، هه‌واڵی هه‌موو مانگ‌و هه‌موو ساڵ‌و
هه‌موو مێژووی ره‌شی كۆماری ئیسلامییه. كه‌چی له‌م چه‌ند
هه‌فته‌دا، هه‌واڵ‌و راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م پرسه،
بابه‌تی هه‌موو رۆژێكه‌و به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی ئه‌م جینایه‌تانه
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، باس له قۆناغێكی نوێ، قۆناغێكی دڕندانه‌تر‌و
قۆناغێكی خێراتر ده‌كات. پێده‌چێت جیا له سه‌رجه‌می هۆكاره
ئاشناكانی وه‌ك كوردبوون، دیكتاتۆربوونی ده‌سه‌ڵات‌و زۆر هۆكاریتر،
بابه‌تێكی دیكه له پشت مه‌سه‌له‌كه‌وه خۆی حه‌شاردابێت.
به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد له رووداوه سیاسییه‌كانی ناوخۆی ئێران‌و
قه‌یرانه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ده‌ركه‌وته‌یه‌كی زۆر گرنگ له هه‌موو
بواره‌كاندا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه. ئه‌م ده‌ركه‌وته‌ش شتێك
نییه جیا له ترس‌و تۆقاویی له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌سه‌ڵات له
رۆژه‌كان‌و له مانگه‌كانی داهاتووی بارودۆخه‌كه. كۆماری ئیسلامی
كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوێكی به‌هێزی نه‌فره‌ت‌و بێزاری جه‌ماوه‌ر‌و
هه‌موو ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵات له چه‌واشه‌كاری، عوامفه‌ریبی،
زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و زۆر ئامرازی دیكه، پووكاوه‌ته‌وه‌و
جه‌ماوه‌ری نارازی ئازانه‌تر له‌هه‌ر سه‌رده‌می خه‌بات له هه‌وڵی
رێگه‌خۆشكردن بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كانیانن. له‌وه‌ها
بارودۆخێكدا، سه‌ركوتی ره‌ها، وه‌حشیگه‌ری زێده‌تر‌و جۆشدانی
هه‌موو ئه‌رازل‌و ئۆباشه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له ده‌ستووری
كاردایه. ئه‌م ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتیش نه‌ك له مه‌وزعی هێزه‌وه،
به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه له ترس‌و دۆشداماویی‌و داماوییه‌وه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێت‌و له‌م ئامرازه زیاتر هیچ شتێك له هه‌گبه‌ی
دیكتاتۆردا بوونی نه‌ماوه.
ئه‌م شه‌پۆله‌ی نوێیه‌ی كوشتن له كوردستان، گرێ‌دراو به‌م
بابه‌ته‌یه. ده‌یانهه‌وێ له بێده‌نگی رێژه‌یی كوردستان به
قازانجی گه‌ره‌نتی كردنی بێده‌نگی زیاتر له رۆژه‌كانی ئاینده،
كه‌ڵكوه‌ربگرن‌و ده‌یانهه‌وێ به‌پشتبه‌ستن به داپڵۆسینی ره‌هاتر،
زه‌میینه‌كانی ئه‌گه‌ری خرۆشانی جه‌ماوه‌ری بێوێنه له داهاتوودا،
له‌باربه‌رن. ده‌یانهه‌وێ جه‌ماوه‌ری كوردستان چاوترسێن بكه‌ن‌و
نه‌هێڵن ئه‌زموونی سێ ده‌یه خه‌باتی سه‌خت‌و خوێناوی ئه‌م
هه‌رێمه له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا به‌ربگرێت. ده‌یانهه‌وێ
په‌ڕگیری له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری بكه‌نه گوتاری زاڵ‌و
ده‌یانهه‌وێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو تواناكانیان به‌سیج بكه‌ن.
له‌حاڵه‌تێكی له‌مشێوه، ته‌نیا‌و ته‌نیا ره‌فتاری به‌كۆمه‌ڵ،
كرداری هاوبه‌ش‌و یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌می ریزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
ده‌توانێ ئه‌م ستراتژییه كورته‌ی ده‌سه‌ڵات، ناكار بكات. ئه‌گه‌ر
ئه‌م ئه‌ركانه به‌رده‌وام‌و به‌درێژایی خه‌بات، ئامرازه‌كانی
كاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بوون، ئه‌وا ئه‌م هه‌نگاوانه
له‌م ساته‌وه‌خته، قورسایه‌كی زیاتری هه‌یه‌و مانادارتر له‌هه‌ر
سه‌رده‌م ده‌توانێ مۆركی خۆی له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات بدات.
كۆتایی هاتنی ئه‌م بارودۆخه پڕ له تراژیكه، له سۆنگه‌ی
خه‌باتێكی یه‌كگرتوو‌و په‌یوه‌ندیدار به خه‌باتی
سه‌رتاسه‌رییه‌وه قابلی به‌دی هاتنه‌و بێده‌نگبوون ده‌توانێ
زیاتر له هه‌میشه فڕی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا سوار بكات.
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر به‌م ره‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵات،
كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو ئامرازه‌كانی خه‌بات‌و به‌تایبه‌ت
مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری‌و هه‌تادواتر ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆك
ناچار به پاشه‌كشه بكات‌و پرۆسه‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵگا خێراتر بكات.
بێ گومان خه‌ڵكی كوردستان له بكه‌ران‌و بڕیارده‌رانی ئه‌م
تاوانانه خۆش نابن‌و ئاینده‌یه‌كی ره‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌موو
به‌كرێگیراوان‌و جه‌نایه‌تكاران ده‌كات.
|