|
وته‌ی ڕۆژ
2009-12-28
رۆژی یه‌كشه‌ممه گورزێكی كاریگه‌ر له ده‌سه‌ڵات درا
رۆژی یه‌كشه‌ممه بوو به مێژوو، بوو به رۆژێكی شكۆدار‌و بوو به
هێمای خواست‌و ئاواته‌كانی جه‌ماوه‌ری دڵ پڕ له قین. ئه‌م رۆژه
بوو به رۆژێكی جیاواز له هه‌موو یه‌كشه‌ممه‌كانی ئه‌م سی ساڵه،
بوو به نیشانه‌ی دڕنده‌یی جینایه‌تكارترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌و بوو به تئۆری ره‌تكردنه‌وه‌ی نه‌مردنی شۆرش‌و
ئینقلاب‌و بوو به تابلۆی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ له گۆڕنانی
دیكتاتۆر.
هه‌ڕه‌شه‌كان وڵامی وه‌رنه‌گرته‌وه، قشونكه‌شی له‌شكه‌ری جه‌هل‌و
جه‌نایه‌ت كاریگه‌ری دانه‌نا‌و ورته‌ی رزگاری له كۆت‌و به‌ندی
ئیستبداد‌و سه‌ره‌ڕۆیی، پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له چه‌شنی
بوومه‌له‌رزه، له‌رزاند. رۆژی یه‌كشه‌ممه، رۆژی جه‌ماوه‌ر بوو،
شه‌قامه‌كان جه‌ژنی هه‌نگاوه به‌پته‌وه‌كانی گۆڕانی گرت‌و
شه‌قامه‌كانی ئێران، مێژوویترین هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی
سه‌رده‌میان ئه‌زموون كرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، ئه‌وه خه‌ڵك نه‌بوون كه رایانكرد، ئه‌وه
خه‌ڵك نه‌بوون چۆكیان بله‌رزێت‌و ئه‌وه خه‌ڵك نه‌بوون كه
مه‌رعوبی قه‌ده‌رقودره‌تی پۆشاڵی‌و درۆینه‌ی ده‌سه‌ڵات بن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو تووندوتیژییه‌كانی به‌كرێگیره‌وه‌كانی ویلایه‌تی
فه‌قیه، جه‌ماوه‌ر به چنگ‌و به‌ده‌یان به‌ره‌نگاریان كرد‌و
ئه‌مجاره‌یان هه‌ر به‌كرێگیراو‌و هه‌ر به‌سیجی جێره‌خۆر بوو كه
رایده‌كرد. چه‌ندین مانگه كه جه‌ماوه‌ری نارازی، ئازاری باتۆم‌و
ئه‌شكه‌نجه‌و لێدان‌و گرتن‌و كوشتن، ده‌كێشێت، چه‌ندین مانگه
مه‌ده‌نیترین‌و ئاشتیخوازانه‌ترین خۆپیشاندان ئه‌زموون ده‌كرێت‌و
كه‌چی ده‌وڵه‌تی تاسه‌ر ئێسقانی گه‌نده‌ڵ‌و سه‌ره‌ڕۆ، وڵامی خه‌ڵكی
نارازی به ئاسن‌و ئاگر وڵام ده‌داته‌وه‌و ئه‌وا ئه‌مجاره‌و له
پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی چه‌ند مانگه، خه‌ڵكیش گۆشه‌یه‌كی بچووك
له ئیراده‌و توانیه‌كانیان نمایش كرد‌و به‌شێكی به‌رچاو له
وزه‌ی ئینسانی‌و مادی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانیان تێك‌شكاند. كاتێك
له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزه باس له
به‌رده‌وامبوون‌و رادیكاڵه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه ده‌كرا،
زۆر كه‌س پێده‌كه‌نێ، زۆر كه‌س ئه‌م شانۆ شكۆداری ئازادیخوازیانی
به كێشه‌و ململانێی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناودێرده‌كرد‌و كه‌چی
رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌و به‌تایبه‌ت شه‌ممه‌ی مێژوویی
تاران، هه‌موو بانگه‌شه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه رۆژێكی ئایینی بوو، كه‌چی
كه‌متر له هه‌میشه دروشمی ئایینی تێدا به‌رزكرایه‌وه، كه‌متر
له هه‌میشه توه‌هوومی تێدا به‌دیكرا‌و زیاتر له هه‌میشه
گشتییه‌تی كۆماری ئیسلامی كۆته به‌ر هێرش‌و ناره‌زایه‌تی.
خواسته‌كانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی ئێران، درێژكراوه‌ی خواسته
مێژووییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه‌و هیچ هێز‌و لایه‌ن‌و
ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێ خه‌ڵك له داواكاری بۆ خواسته
دیموكراتیكه‌كانیان پاشگه‌زبكاته‌وه. هاواری به‌رزی ئه‌م
خواستانه له رۆژی یه‌كشه‌ممه، شه‌فافتر‌و به‌رزتر له هه‌میشه
بیسترا، هه‌شتا له سه‌دی دروشمه‌كان، ناوچاوانی وه‌لی فه‌قیه‌و
ئه‌سڵ‌و بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیهی گرته‌وه‌و به‌ربڵاوتر له
مێژووی ئه‌م هه‌وت مانگه، خه‌ڵكی نارازی به‌شداریان كرد.
خه‌ڵكی نارازی، سه‌ره‌ڕای هه‌زینه‌یه‌كی قورسی وه‌ك كوژرانی زیاتر
له هه‌شت كه‌س‌و برینداربوونی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو، توانیان له‌م
ده‌رفه‌ته‌ش به‌باشترین شێوه كه‌ڵكوه‌ربگرن. هه‌موو بۆنه‌كان‌و
هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان بۆته هه‌لێكی گونجاو بۆ جه‌ماوه‌ری نارازی‌و
بێ گومان چیتر هه‌ڕه‌شه‌و سه‌ركوت ناتوانێ جه‌ماوه‌ر بێده‌نگ
بكات. خه‌ڵك توڕه‌ن‌و له ره‌فتاره‌كان‌و دروشمه‌كانی رۆژی
شه‌ممه‌دا ئه‌م بابه‌ته بیندرا، خه‌ڵك به كه‌متر له شكستی
دیكتاتۆر‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی ئایینی قایل نابن‌و پرۆسه‌ی
هه‌ره‌سهێنانی ده‌سه‌ڵات خێراتر له هه‌میشه به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
|