|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-02
گرتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر نیشانه‌ی قه‌یرانه له‌راده‌به‌ده‌ره‌كانی
ده‌سه‌ڵاته
به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ید ئیبراهیم ره‌ییسی جێگری یه‌كه‌می
به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له شاری قۆم رایگه‌یاند:
له رووداوه‌كانی رۆژی عاشورا له شاری تاران
500
كه‌س ده‌ستگیر كراون. هه‌روه‌ها ره‌یسی له وته‌كانی دا هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌م ده‌ستگیركراوانه كرد و تۆمه‌تی موحاره‌به (شه‌ڕ له گه‌ڵ
خودا)ی خسته پاڵ ده‌ستگیر كراوان. له هه‌واڵێكی تردا كه سایتی
جه‌ره‌س بڵاوی كردۆته‌وه، ئاماژه به لێدوانێكی موحسێنی ئێژه‌یی
دادستانی گشتی رژیمی كردووه، كه باسی له ئه‌گه‌ری ئیعدام كردنی
سێ كه‌س له ده‌ستگیر كراوانی رۆژی عاشوڕای تارانی كردووه.
په‌نابردنه به‌ر تووند و تیژی بۆ سه‌ركوت و سه‌پاندنی
ناڕه‌واییه‌كانی ده‌سه‌ڵات شتێكی تازه نه‌بووه ونییه، به‌ڵام
راده‌ی ئه‌م تووند‌و تیژیانه به پێی سه‌رده‌م و قۆناغه جیاكان
كه‌م و زۆری كردووه. ئێستا و له پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران له
رۆژی عاشورادا جارێكی تر و ئه‌م جاره له ئاستێكی زۆر گه‌وره‌تردا
له‌چاو چه‌ند مانگی رابردووی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی
ئێران، نایه‌كی گه‌وره‌ی تریان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆر
و دژه خه‌ڵكی ئێران كرده‌وه، ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات به په‌نا
بردنه به‌ر كرده‌ی تووندوتیژیانه و ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵك له
به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی خه‌ڵك بوه‌ستێته‌وه.
دیاره یه‌كێك له خاڵه هه‌ره به‌هێزه‌كانی بزووتنه‌وه
ناره‌زایه‌تی له ئێران، فره ره‌نگ بوونی پێكهاته‌ی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه و به‌شدارانی بزووتنه‌وه به دیاریكردنی
ستراتیژییه‌كی هاوبه‌ش كه نه‌مانی دیكتاتۆریه، تاكتیك بۆ خه‌بات
هه‌ڵده‌بژێرن و سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كان، سه‌لماندوویانه
كه به خودئاگاییه‌كی گشتی گه‌یشتوون و به‌رژه‌وندییه
گشتییه‌كانی و خواسته رادیكاڵه‌كانیان له پێشه‌وه‌ی خواسته
تاكییه‌كان و گرووپه بچووكه‌كانه‌وه‌یه.
كۆماری ئیسلامی له ئێستادا هه‌وڵ ده‌دات به تۆماتبار كردنی
ده‌ستگیر كراوان و خۆپیشانده‌ران له رۆژی عاشورادا، به موحارێب و
دژه خودا، چه‌واشه‌ی جۆر و پێناسه بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك به
ئارمانه پێشكه‌وتنخواز و مرۆڤ دۆسته‌كانیانه‌وه، ده‌مێك به كه‌م
ئه‌ژمار كردنیان، ده‌مێك به سه‌ر به مونافق و دونیای ده‌ره‌وه
زانینیان و ده‌مێكیش وه‌ك ئه‌مجاره به موحارب و دژه دین وه‌سف
كردنیان و سه‌رلێشێواو وه‌سف كردنیان هه‌وڵ ده‌دات بۆ به لارێ‌دا
بردنی راستییه‌كان و له پاڵ ئه‌مانه‌ش به زیاد كردنی ئیعدام و
زیندانی كردنی ئازادیخوازان و میلیتاریزه‌كردنی شه‌قام و
كۆڵانه‌كان، به دروست كردنی فه‌زایه‌كی ته‌واو نیزامی و پر له
تووند‌و تیژی خه‌ڵك بترسێنن و به‌م چه‌شنه هه‌وڵ بۆ سه‌ركوتی
ده‌نگه ئازادیخوازه‌كان بده‌ن.
كۆمه‌ڵگای ئێران و راده‌ی خواست و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر، له
پێشه‌وه و فراوانتر له توانا و زه‌رفییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامییه‌و رۆژ به رۆژ ئه‌م راستیه زیاتر خۆی نیشان ده‌دات كه
چیتر ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه، نه له چوار چێوه‌ی ئایدۆلۆژیا
ئایینییه‌كه‌ی و نه به په‌نا بردن به دام و ده‌زگاكانی سه‌ركوت
كردنی، ناتوانێ درێژه به ته‌مه‌نی پڕ له جینایه‌ت و تاوانی خۆی
بدات و خه‌ڵكی ئێران به وشیاری و خودئاگایی گشتی خۆیان، خێراتر
له هه‌میشه كۆماری ئیسلامی له كاتی رووخان و له‌ناوچوونی
نیزیكتر ده‌كه‌نه‌وه.
|