|
وته‌ی ڕۆژ
2010.01.06
سه‌ركوتی ره‌ها، ده‌رفه‌ته‌كان‌و له‌گۆڕنانی سیستمی سیاسی
له درێژه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌ركوت‌و له ئاراسته‌ی پاشه‌كشه به
پێشڕه‌وییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه، نوێنه‌رانی سه‌ر
به‌باڵی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی،
گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دوو فه‌وریه‌تیان راده‌ستی لێژنه‌ی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی كردووه‌و داوای
ئه‌وه‌یان كردووه كه له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی سزای موحاریبه،
دوای
5 رۆژ سزاكه جێبه‌جێ
بكرێت. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی كه راده‌ستی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌وبه‌رایه‌تی
مه‌جلیس كراوه، هه‌ڵگری ته‌به‌سره‌یه‌كه كه به ماده‌ی
236ی ئایینی دادڕه‌سی دادگاكانی
ئێران ئیزافه ده‌كرێت‌و به‌پێی ئه‌م ماده، له تاوانه‌كانی
په‌یوه‌ندیدار به بشێوی له ئاسایشی گشتی ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار وه‌ك
موحاریب پێناسه بكرێت، كاتی به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی سزاكه له
20
رۆژه‌وه بۆ
5 رۆژ كه‌م ده‌كرێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا له قۆناغێكی
چاره‌نووسسازدایه‌و له رۆژه‌كانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی خوێناوی
ئێران، ئه‌م بزووتنه‌وه به خاڵی وه‌رچه‌رخانی خۆی گه‌یشت.
خواسته‌كان شه‌فافتر، دروشمه‌كان رادیكاڵتر، به‌شداریكردن
گه‌رموگوڕتر‌و ئیراده بۆ گۆڕان له هه‌موو رابردووی خۆی
ئاشكراتر‌و قایمتر نمایشت كرا. ترس‌و سه‌رلێشێوای ئورگانه‌كانی
سه‌ركوت‌و رێبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر، به‌رجه‌سته‌تر له
هه‌موو مێژووی قه‌یرانه‌كان، خۆی نیشان ده‌دات‌و په‌ێڕوكردن‌و
به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی سه‌ركوتێكی ره‌ها له ده‌ستووری كاری
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رلێشێوادایه. نه‌رمی نوواندن له‌به‌رامبه‌ر
بزووتنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی لانیكه‌می خواسته‌كانیش، بزووتنه‌وه
به‌ره‌وه پێش ده‌بات‌و درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته‌ش، واته سه‌ركوتی
ره‌هاتر، كۆتاییه‌كه‌ی به هه‌ڵته‌كان‌و لێكترازانی سیسته‌می
سیاسیی ئێران ده‌شكێته‌وه. له دوای عاشورا، گوتاری زاڵ، گوتاری
سه‌رنگونی خوازی‌و هه‌نگاونانێكی رادیكاڵ له‌ئاراسته‌ی له‌گۆڕنانی
سیسته‌می سیاسیی ئێرانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه ته‌وهومێكیان
له‌به‌رامبه‌ر سیستمی سیاسیی ئێران هه‌بوو، و له‌و بڕوایه‌دابوون
كه ئیسڵاحات‌و ریفۆرم له چوارچێوه‌ی سیستمه‌می سیاسیی ئێران
ئیمكان په‌زیره، یان بێده‌نگبوون، یان باس له پرۆسه‌ی رووخانی
سیستم ده‌كه‌ن‌و یان خۆیان بۆ ناو به‌ره‌ی ئاڵوگۆڕخوازانی جیدی‌و
واقعی كۆمه‌ڵگا هاویشتووه.
كۆماری ئیسلامی به‌باشی له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌و
ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه ئاگاداره‌و نایهه‌وێ به خه‌یاڵی خۆی
ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی دووباره بكاته‌وه. ده‌یهه‌وێ به
قیمه‌تی راگرتنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رگرتن به هه‌ره‌سهێنانی كۆتایی،
كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سه‌ركوتی خوێناوی رێ‌نوێن بكات‌و خافڵ له‌وه‌ی كه
ئه‌م تاكتیكه‌ش تاكتیكێكی شیاو بۆ به‌رگرتن به هه‌ره‌سهێنان
نییه. له رووداوه خوێناوییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه بیندرا كه
سه‌ره‌ڕای ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ له خۆپیشانده‌ران، خه‌ڵك
پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد‌و جه‌سورتر‌و نه‌ترستر له رابردوو، شانۆیه‌كی
مه‌زن له به‌ره‌نگاری مه‌ده‌نیان نمایشت كرد.
په‌نابردن بۆ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له‌مشێوه ئامانجێكی كورت خایه‌نیشی
هه‌یه. هه‌ر له ئێستاوه خه‌ڵكی نارازی له هه‌وڵی خۆرێكخستن بۆ
گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت، واته
22ی
رێبه‌ندانه‌و رووبه‌رێكی به‌رین له ماڵپه‌ڕ‌و وێبلاگ‌و
تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یس بووك بۆ خزمه‌ت به‌م بابه‌ته
ته‌رخانكراوه. ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی به
ئاڵوگۆڕكردنی بیرورا‌و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م
7
مانگه، له‌هه‌وڵدان
22ی رێبه‌ندان بكه‌ن
به گه‌وره‌ترین جێژنی به‌چۆكدادانی ده‌سه‌ڵات‌و هێماكانی
به‌حه‌قیقه‌ت په‌یوه‌ستبوونی ئه‌م گه‌وره‌ییه، له
ئاماده‌كارییه‌كاندا ده‌بیندرێت. بزووتنه‌وه ئه‌مجاره ده‌یهه‌وێ
شه‌فافتر له هه‌موو ئه‌م
7 مانگه، خواسته
دیموكراتیكه‌كان‌و زه‌رووره‌تی له گۆڕنانی دیكتاتۆری ئایینی له
ده‌ستووری كاری خۆی دابنێت‌و ئه‌م گه‌ڵاڵه نوێیه له تێگه‌یشتن
له‌م واقعییه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
بێگومان ئه‌م هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵات، ره‌وتی داڕمانی ده‌سه‌ڵات خێراتر
ده‌كات‌و ئه‌م واقعبینیه سیاسییه له ئه‌زموونی ئه‌م
7
مانگه‌ی خه‌باته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
|