|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-09
به‌ندكراوانی سیاسیی كوردستان، ماشێنی كوشتاری دهسهڵاتو ئه‌ركه
جه‌ماوه‌رییه‌كان
فه‌سیح یاسه‌مه‌نی چالاكی سیاسیی كورد، رۆژی چوارشه‌ممه له
زیندانی خۆی له‌سێداره‌دراو ئیعدامكردنی ناوبراو شه‌پۆلێكی
گه‌وره له په‌ژاره، توڕه‌بوون‌و نیگه‌رانی له ناو خه‌ڵكی
كوردستاندا دروستكردووه. ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری
ئیسلامی، ته‌نانه‌ت له دركاندنی شوێنی ناشتنی فه‌سیح خۆیان
بواردووه‌و به بنه‌ماڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه تا شه‌ش مانگی
دیكه شوێنهكهیتان پێ راناگه‌یه‌نین. فه‌سیح پێشووتر به
پارێزه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندبوو كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ئیعترافی لێ
سه‌ندراوه‌و باسی له ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زیه‌ت و ئازاری
مه‌ئموورانی وه‌زارتی ئیتلاعات كردبوو.
له ماوه‌ی
2
مانگی رابردوو ئه‌م دووهه‌مین جاره كه ئیعدامی به‌ندكراوانی
سیاسی له كوردستان جێبه‌جێ دهكرێتو به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌بوونی
رێژه‌ییه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی سیاسی‌و په‌سندكرانی سزای ئیعدام
بۆ به‌شێك له‌م به‌ندكراوانه، شكڵگرتنی ناره‌زایه‌تی گشتی له
كوردستان‌و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته، ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌یی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه. ماشێنی كوشتاری كۆماری ئیسلامی خێراتر
بووه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات،
پێشبینی جهنایهتو دڕنده‌یی زیاتر له رژیمی ئیسلامی ده‌كرێت.
به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی سزای ئیعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له
كوردستان له ئاراسته‌ی تۆقاندن‌و ترساندنی جه‌ماوه‌ر دێته
ئاراوه‌و نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیجازه به كۆماری ئیسلامی بدرێت
كه به‌دڵخوازی خۆی به‌ندكراوانی سیاسیی و مه‌ده‌نی به‌ره‌و
كوشتارگاكان به‌رێت. كۆماری ئیسلامی له په‌رچه‌كرداری جه‌ماوه‌ر
دهڕوانێتو له ئه‌گه‌ری بێده‌نگبوون‌و نه‌بوونی هیچ رێگرییه‌ك و
به‌ربه‌ستێك، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ست ده‌داته جێبه‌جێ كردنی
سزای ئیعدامی سه‌رجه‌می به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی.
به‌پێچه‌وانه، ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر ده‌توانێ ده‌سه‌ڵات ناچار به پاشه‌كشه بكات‌و مێژووی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ چه‌ندین نموونه‌ی
لهمشێوهمان نیشان بدات. بووێنه ناره‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك
كوردستان به ئیعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، توانی پشتوانی كۆمه‌ڵگای
جیهانی بۆ لای خوێ رابكێشێت‌و ده‌سه‌ڵات له كاتێكدا كه ده‌یویست
ئه‌م به‌ندكراوه مه‌ده‌نییه ئیعدام بكات، ناچار به پاشه‌كشه
بووه‌وه و ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه توانی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی
سزای ئیعدامی ناوبراو به شێوه‌یه‌كی كاتی بوه‌ستێنێت. ئێستاكه
به ده‌یان زیندانی سیاسی له كوردستاندا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی
ئیعدامدانو یه‌كگرتوویی و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
كوردستان ده‌توانێ سێبه‌ری ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بڕه‌وێنێته‌وه.
رێكخستنی كه‌مپه‌ین، ئاگاداركردنه‌وه‌ی رێكخراوه جیهانییه‌كانی
مافی مرۆڤ‌و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان‌و ده‌یان شێوازیتری
خه‌بات، ده‌توانێ ئاستی به‌ربه‌ریه‌ت‌و وه‌حشیگه‌ری كۆماری ئیسلامی
دابهزێنێتو سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ لای ئه‌م بابه‌ته،
واته پێشێلكاری به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ له كوردستان، رابكێشێت.
دوێنێ ئێحسان فه‌تاحیان، ئه‌مڕۆ فه‌سیح یاسهمهنیو به‌یانی
سه‌دان ئێحسانو فهسیحو شیعره ناسراوه‌كه‌ی "بێرتۆلت برێشت"مان
بیرده‌كه‌وێته‌وه:
یه‌كه‌م جار كه‌وتنه گیانی جوله‌كه‌كان، ناره‌زاییم ده‌رنه‌بڕی
چوون جوله‌كه نه‌بووم
دواتر هێرشیان كرده سه‌ر لههستانیهكان، من له‌هستانی نهبوومو
هه‌ر بۆیه ئیعترازم نه‌كرد.
ئه‌مجاره‌یان گوشاریان خسته‌سه‌ر لیبراڵه‌كان، ناره‌زاییم
ده‌رنه‌بڕی چوون من لیبراڵ نه‌بووم.
ئینجا نۆبه به كۆمۆنیسته‌كان گه‌یشت. كۆمۆنیست نهبوومو هه‌ر
بۆیه ئیعترازم نه‌كرد.
سه‌ره‌نجام به‌دوای مندا هاتن، هاوارم كرد، كه‌چی كه‌سێك نه‌مابوو
كه ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێ.
|