|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-13
هه‌وڵه‌كان بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه
بارودۆخی سیاسیی ئێران پێی ناوه‌ته قۆناغێكی هه‌ستیار. هه‌شتا له
سه‌دی فێعل‌و ئینفعالاتی سیاسیی ئه‌مڕۆكه‌ی ئێران، تایبه‌ت به
پرسی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی‌و مشتومڕه‌كانی ناو ریزه‌كانی
ده‌سه‌ڵاته‌و له دوای عاشورا‌و په‌یامی روون‌و ئاشكرای
خۆپیشانده‌ران، فازی نوێی ئه‌م قۆناغه تازه لێدرا. رۆژانه
هه‌ڵوێستی جیاجیا‌و هاوشێوه له فه‌زای سیاسیی ئێران
راده‌گه‌یه‌ندرێت‌و هه‌موو هێماكان ئاماژه به ترس‌و دڵه‌راوكێی
سه‌رجه‌می هاوبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیسته‌می سیاسی ئێران ده‌كات.
له‌منێوه‌دا
ئه‌وه‌ی كه زیاتر جێگه‌ی تێڕامان و وردبوونه‌وه‌ی جیدییه،
هه‌ڵوێستی لایه‌نی میانه‌ڕه‌وی سه‌ر به باڵی ئوسوولگه‌رایه‌و
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ندین كه‌سی ناسراوی ئه‌م لایه‌نه،
په‌یتاپه‌یتا خه‌ریكی لێدوان‌و باسكردن له دۆزینه‌وه‌ی
رێگه‌چاره‌كانه‌ن. ته‌نانه‌ت تریبونه‌كانی وه‌ك سه‌داوسیماش خرایه
خزمه‌ت قسه‌و لێدوانه‌كانی ئه‌وان‌و له‌هه‌وڵدان پڕۆژه‌و پیلانه
تازه‌كانیان به‌كرده‌وه‌دربێنن. ئه‌م بابه‌ته‌و چه‌ندین جموجوڵی
هاوشێوه باس له ترافیكی قورسی دیپلۆماسی‌و كۆبوونه‌وه له ئاستی
به‌رپرسان‌و هاوبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیستمی سیاسیی ئێران ده‌كات.
پێده‌چێت سیناریۆ‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ له ئارادابێت‌و ئه‌م
هه‌وڵانه له ئاراسته‌ی دروستكردنی زه‌میینه‌و به‌ستێنه‌كانی
ئه‌م سیناریۆ تازه‌دا بێت. له‌م كایه تازه‌دا زۆر قسه‌و باس
ده‌بیسترێت كه له راستیدا هه‌وێن‌و كاكڵه‌ی واقعییه‌ته‌كان‌و
تێگه‌یشتن له به‌رنامه‌و پلانه‌كانی ده‌سه‌ڵات، پێكدێنێت.
هه‌ڵوێست‌و ره‌خنه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك عه‌لی موته‌هیری‌و به‌شێك له
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به ئاشكرا ئیستراتژی و ئامانجی
خۆپیشانده‌ران و نارازییانی كۆمه‌ڵگا ئاشكرا ده‌كات‌و چه‌ندین جار
پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردۆته‌وه كه دروشم‌و
خواسته‌كانی زۆرینه‌ی نارازیان، ساختار شكه‌نه. واته له راستیدا
ماهییه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه، ماهییه‌تێكی دژه دیكتاتۆرییه‌و له
ئاراسته‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گشتییه‌تی كۆماری ئیسلامی خه‌بات
ده‌كات. ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ به‌هێنانه‌ئارای ئه‌م واقعییه‌ته،
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی به‌سه‌ر دوو لایه‌نی لایه‌نگرانی نزام‌و
نه‌یارانی نزام دابه‌ش بكه‌ن‌و له ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی ئه‌م
پڕۆژه، سه‌ركوتی ره‌ها‌و موتڵه‌قی دیموكراسیخوازانی واقعیی ناو
بزووتنه‌وه به‌كرده‌وه‌ده‌ربێنن. به‌م هه‌ڵوێست‌و لێدوانانه‌یان
ده‌یانهه‌وێ خواسته‌كانی خه‌ڵك بۆ سه‌ره‌تاكانی ئیعترازات، واته
ئیعتراز به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگێڕنه‌وه. گه‌ڕانێكی
خێرا به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ ئینترنێنتیه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست‌و
روانگه‌كانی ئه‌وان، ئه‌م پلان‌و به‌رنامه تازه‌یه به‌ده‌سته‌وه
ده‌دات. بۆ وێنه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌بوایه ئیزن به خه‌ڵكی
نارازی به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بدرایه كه
كۆبوونه‌وه‌یان بكردایه‌و ده‌سه‌ڵات له ئاراسته‌ی هه‌مواركردنی
خواسته‌كانی ئه‌وان هه‌نگاوی بنایه. قسه‌و پلان‌و پیلانه‌ی
له‌مشێوه ته‌واو زۆر بووه‌و به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی پرسیاره
ئه‌وه‌یه كه هۆكاری گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێچكه‌یه له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا چییه؟
وڵامه‌كه‌ی دوو لایه‌ن له خۆده‌گرێت كه بریتین له تێگه‌یشتنی
ده‌سه‌ڵات له واقعییه‌ته‌كان‌و نیگه‌رانی له رۆژه‌كانی داهاتوو،
به‌تایبه‌ت له
22ی
رێبه‌ندانه. تێگه‌یشتن له‌و واقعییه‌ته‌ی كه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر
خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و نه‌مانی سیستمی سیاسیی ئێرانن‌و له
رۆژی عاشورا ئه‌م په‌یامه گرینگه به ئاشكرا‌و رووناكتر له
هه‌میشه به گۆی ده‌سه‌ڵاتداردا درا. ئه‌وان به چاوی خۆیان
بینیان كه سه‌دان هه‌زار نارازی، رادیكاڵترین دروشمیان له دژی
دیكتاتۆر به‌رزكرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت گۆشه‌یه‌كی بچووك له
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی واقعییانه‌ی خۆیان له شه‌قامه‌كاندا نمایشت
كرد. نیگه‌رانی له رووه‌وه كه ئه‌م جه‌ماوه‌ره نارازییه،
22ی
رێبه‌ندان بكاته گۆڕه‌پانێكی شكۆدار له خه‌بات‌و هێماكانی
راست‌بوونی ئه‌م نیگه‌رانییه‌ش هه‌ر له ئێستاوه ده‌بیندرێت.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی به شێوه‌یه‌كی به‌رین كه‌وتوونه‌ته
خۆ‌و له هه‌وڵی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رۆژی مێژوویی له
سه‌حنه‌ی سیاسیی ئێران له رۆژی
22ی
رێبه‌ندانن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، خرۆشانی جه‌ماوه‌ری له‌م
7
مانگه‌و به‌له‌رزه‌ده‌رهێنانی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات، هه‌موو
لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ریفۆرمخوازانی
حكوومه‌تیشی تووشی ترس‌و دڵه‌راوكێ كردووه‌و به‌باشی ئاگادارن كه
رۆژانێكی سه‌خت و دژواریان له‌به‌ردمدایه. مه‌یل‌و ئومێد به
گۆڕان و دیموكراسی تانوپۆی كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌و بێ گومان ئه‌م
كاروانه، سه‌ركه‌وتوو به مه‌نزڵ ده‌گات.
|