|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-16
نزیكبوونه‌وه له
22ی
رێبه‌ندان، ده‌سه‌ڵاتی نیگه‌ران كردووه
له نزیكبوونه‌وه له
22ی رێبه‌ندان، ستارتی
ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
نارازیان لێدراوه. ئه‌م ئاماده‌كارییانه چه‌ندین ره‌هه‌ند‌و
چه‌ندین رێكاری جیاجیای له‌خۆ گرتووه‌و سه‌رجه‌می ده‌زگا‌و
ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئێنێرژی و توانیایه‌كانیان بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته به‌سیج كردووه. ده‌زگای قه‌زایی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر
به‌ربڵاو‌و وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌یی سه‌رقاڵی په‌سندكردنی سزای
ئیعدام‌و زیندانیكردنه، ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كان خه‌ریكی
هه‌ڕشه‌كردنن‌و له نوێترین هه‌نگاویاندا باس له چاودێریكردنی
ئیمه‌یل‌و
smsی
شارۆمه‌ندان ده‌كه‌ن‌و سه‌داوسیمای كۆماری ئیسلامیش به‌گرتنه‌به‌ری
چه‌ندین رێكار و چه‌ندین تاكتیك له هه‌وڵی كاریگه‌ری دانان
له‌سه‌ر زه‌ینی رای گشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. بۆ وێنه له
تازه‌ترین هه‌نگاودا داوا له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی سه‌داوسیما له
شاره‌كان‌و ئوستانه‌كانی ئێران كراوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ
له رۆژه‌كانی نزیكبوونه‌وه له
22ی رێبه‌ندان، وێنه‌ی
تووندوتیژییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی راپه‌ڕین بڵاوبكرێته‌وه‌و
به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی
ساڵه‌كانی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران له ساڵی
57،
له ده‌ستوری كاردایه.
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج له سه‌رجه‌می هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،
ناهه‌ماهه‌نگی و پرژوبلاوی له پرۆسه‌ی ئه‌م ئاماده‌كاریانه‌یه.
سه‌رجه‌می ده‌ركه‌ته‌كان باس له‌و بابه‌ته ده‌كات كه
گه‌ڵاڵه‌یه‌كی تۆكمه‌و پلان بۆدارێژراو له ئارادانیه‌و
پرژوبڵاوی به‌رنامه‌و پیلانه‌كان، به‌باشی ده‌بیندرێت. ئه‌م خاڵه
ده‌توانێ نیشانده‌ری واقعییه‌تێكی تاڵ بۆ ئۆردوی ده‌سه‌ڵات بێت،
ده‌توانێ ده‌ركه‌وته‌ی واقعیی ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات بێت‌و ده‌توانێ
زه‌میینه‌كانی ئاسۆیه‌كی تاڵ بۆ رۆژه‌كانی داهاتووی ئه‌وان بێت.
به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند مانگه كێشه‌و ململانێی نێوان لایه‌ن‌و
به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات، له ئاستێكی به‌رزدابووه، هه‌ڵوه‌رینی‌و
ریزشی ئه‌ندامانی سه‌ر به‌م ئۆردوه له‌و په‌ڕی خوێدابووه‌و بێ
گومان درێژه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و چاره‌سه‌رنه‌بوونی
ئه‌م قه‌یرانانه‌ی كۆمه‌ڵگا، خێراییه‌كی زیاتر به‌م ره‌وته
ده‌دات. هه‌ر ئه‌م راستیه‌شه كه قسه و لێدوانی جیاجیای
خولقاندووه، كۆمه‌ڵێكیان زۆر هیستریك‌و توڕه، باس له
بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن‌و چنگ‌و ددان له نارازیان تیژده‌كه‌نه‌وه.
به‌شێكیتریان رێگه‌ی موساڵه‌حه‌و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیان گرتۆته
به‌ر‌و بانگهێشتی دانوستان‌و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ن. ئاشتبوونه‌وه
له گه‌ڵ كێ و چۆن، خۆشیان نازانن.
له راستیدا هه‌موو هه‌وڵه‌كان له ئاراسته‌ی
22ی
رێبه‌ندانه.
22ی
رێبه‌ندانێك كه ده‌توانێ ببێته ریفراندۆمێكی جه‌ماوه‌ری بۆ
نیشاندانی نه‌بوونی مه‌شرووعییه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و بۆ جه‌ختكردنه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بزووتنه‌وه تا گه‌یشتن به
ده‌ره‌نجامه شیاوه‌كان، درێژه به ئه‌رك و ماندووبوونی ده‌دات.
22ی
رێبه‌ندانێك كه له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شانۆیه‌كی شكۆداری له
چه‌شنی بۆنه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه، ده‌توانێ هه‌ڵوه‌رین‌و
ریزشێكی زیاتر له هه‌میشه به ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ته‌حمیل
بكات‌و ئاسۆكانی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی ئایینی رووناكتر
بكاته‌وه.
سیستمی سیاسیی ئێران له قه‌یراناویترین سه‌رده‌می حه‌یاتی سیاسیی
خۆیدا به‌سه‌ر ده‌بات‌و بچووكترین هه‌نگاوی نارازییان ده‌توانێ
گه‌وره‌ترین گورز له په‌یكه‌ره‌ی كلۆری بدات. سیستمی سیاسیی ئێران
توانا‌و زه‌رفییه‌تی وڵامدانه‌وه به خواست‌و داواكارییه‌كانی
جه‌ماوه‌ری نییه‌و هه‌ربۆیه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی
چاوه‌ڕوانییه‌كانی جه‌ماوه‌ر، پرۆسه‌ی سیاسیی ئێرانی به‌ره‌و
كاناڵی ناته‌بایی و ناكۆكی رێ‌نوێن كردووه. نه‌بوونی هاوسه‌نگی له
نێوان ئه‌م دوو بابه‌ته، سه‌ره‌تای لێدانی چه‌خماخه‌كانی ئۆمێد
به گۆڕانه‌و هاتنه‌ئارای ئه‌م پرسه، واته گۆڕان، ئه‌مرێكی
حه‌تمی‌و بێ ئه‌ملاوئه‌ولایه.
|