|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-25
كۆماری ئیسلامی له
22ی
رێبه‌ندان تۆقاوه
تا له
22ی
رێبه‌ندان نیزیك ده‌بینه‌وه، ترس و نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
كۆماری ئیسلامی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. به پێی خسڵه‌ت و چییه‌تی
كۆماری ئیسلامی و به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رچاوتر له جاران،
ده‌ركردنی حوكمی ئیعدام، گرتن و زیندانی كردن، هه‌ڕه‌شه كردن له
خه‌ڵك و به گشتی هه‌وڵ‌دان بۆ به‌رگری كردن له ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربرینی خه‌ڵك له
22ی
رێبه‌نداندا، زیادی كردووه. كۆماری ئیسلامی هه‌موو توانا و وزه‌ی
خۆی ته‌رخان كردووه بۆ سه‌ركوت و، دام و ده‌زگاكانی سه‌ركوتی له
هه‌میشه زیاتر له دژی خه‌ڵك وه‌گه‌ڕ خستووه، له هه‌مان كاتدا
چه‌شنێك له شله‌ژان و نیگه‌رانیش به سیمای ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌دی
ده‌كرێت و ره‌فتاره هه‌نووكه‌ییه‌كانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ترسه‌ن.
ئه‌زموونی بۆنه‌كانی رابردوو و به تایبه‌تی رووداوه‌كانی رۆژی
عاشورا، په‌یامێكی گه‌وره‌یان بۆ سیستمی سیاسی ئێران پێ بووه، و
پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌له‌رزین خستووه و ریزشی له ناو سیستمی
سیاسی¬دا
زیاتر له هه‌میشه لێ كه‌وتۆته‌وه. ئێستا و هه‌ر پاش
رووداوه‌كانی رۆژی عاشورا، رژیم خۆی بۆ به‌رگری كردن له
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵك له
22ی
رێبه‌نداندا ئاماده ده‌كات و به مۆحارب (دژه خودا) ناوزه‌د
كردنی نارازییانی ده‌ستگیر كرا‌و، ده‌ركردنی ده‌یان حوكمی ئیعدام و
زیندانی چه‌ند ساڵه و هه‌ڕه‌شه كردنی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ،
هه‌وڵه‌كانی بۆ دروست كردن فه‌زای روعب و وه‌حشه‌ت له ناو خه‌ڵكدا
به پێی خه‌سڵه‌تێكی هه‌میشه‌یی و به‌ڵام ئه‌م جاره زیاتر له
هه‌میشه خستۆته گه‌ڕ.
خاڵی جێگای سه‌ره‌نج لێره‌دایه كه ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان و
ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی، هه‌رگیز توانای ده‌رك پێ
كردنی ئه‌م راستییه‌یان نییه كه ئیتر خه‌ڵك له ئێران به چه‌ند
قات له پێش زه‌رفییه‌ته‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌نگاو ده‌نێن
و هیچ چه‌شنه سه‌ركوت و درنده بوونێك تیماری ده‌ردیان ناكات.
22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ده‌توانێ وه‌ك گه‌وره‌ترین رێفراندۆمی
سه‌راسه‌ری له ئێران، جارێكی تر نه‌بوونی مه‌شروعیه‌تی سیستمی
سیاسی ئێران بسه‌لمێنێت و جارێكی تر سه‌لماندنی كه خه‌ڵكی ئێران
تا گه‌یشتن به خواست و داوا به‌رحه‌قه‌كانیان ماندوونه‌ناسانه
درێژه به‌م رێگایه ده‌دن و هاوار بۆ مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ره‌فتاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له ئاراسته‌ی
به‌رگرتن به حه‌ماسه‌یه‌كی تری خه‌ڵكی ئێران و بۆ ئه‌م كاره‌ش سڵ
له هیچ له ره‌فتارێك ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرینگ و به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك چ
22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بێت و چ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی دیكه بێت، له
فه‌رسه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به
سیستمی سیاسی له ئێران‌دا ده‌رببڕن و خه‌ڵك به په‌ی بردن به
توانا و پتانسیه‌له‌كانی كۆده‌نگی و یه‌كریزبوونیان و هاوار كردن
بۆ خواسته‌كانیان ئیتر و هه‌ر سات له ئاراسته‌ی هه‌ده‌فه‌كانیان
دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن و تا به‌و خواستانه‌شیان نه‌گه‌ن، بێ ده‌نگ
نابن.
|