|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-27
ده‌سكه‌وته‌كانی تا ئێستاكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی
شه‌پۆلی ده‌ستگیركردن و سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر چالاكانی
سیاسی و مه‌ده‌نی به‌رده‌وامه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رژیمی ئیسلامی
له بهخشنامهیهكی ناوخۆیدا بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران داوای
راگرتنی سه‌رجه‌می مهرهخهسییهكانی كردووه، شانۆ كومێدیهكانی
سه‌داوسیمای كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به زه‌رووره‌تی وه‌حده‌ت‌و
دووركه‌وتنه‌وه له ته‌فره‌قه درێژه‌ی هه‌یه، خامنه‌یی له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند رۆژ لهمهوپێش به‌سه‌راحه‌ت ئاوی كرد
به‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مووی ئه‌وانه‌ی به‌دوای رێكه‌وتن‌و سازشنو
رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا له پشت هه‌موو رووداوه‌كانه و هیچ
سازشێك له ئارادانییه، هه‌ڕه‌شه په‌یتاپه‌یتاكانی فه‌رمه‌نده
سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بیسترێت، ترافیكی دیپلۆماسی لایه‌نه
میانهڕهوهكانی ده‌سه‌ڵات بۆ دروستبوون چه‌شنێك وه‌حده‌ت له
ئارادایه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی بارودۆخێكی ته‌واو جیاواز له
ئێران‌دا له ئارادایه.
كه‌متر له سێ هه‌فته بۆ ده‌رفه‌تێكی دیكه، بۆ ئه‌زموونێكی دیكه
و بۆ مه‌یدانێكی دیكه له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی
كات ماوه. ده‌رفه‌تێك كه ده‌توانێ ببێته ته‌واوكه‌ری سه‌رجه‌می
ده‌رفه‌ته‌كانی رابردوو‌و زۆرانبازی سیاسیی ناوخۆی ئێران
به‌لایه‌كدا بشكێنێته‌وه. هه‌تا ئێستاش گه‌لێك ده‌سكه‌وتی به‌نرخ
به‌ده‌ستهاتووه، هه‌تا ئێستاش گه‌لێك حه‌ماسه خولقاوهو هه‌تا
ئێستاش سه‌خترین و دژوارترین هه‌ڵدێره‌كانی ئه‌م رێگه دژواره
بڕدراوه‌و به‌ڵام هێشتا زۆری‌تریش پێویسته. ئه‌گه‌ر به خێرایی
ئهزموونو ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م
7
مانگ به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین گه‌لێك ده‌سكه‌وت ریز بكه‌ین
كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
-گه‌وره‌ترین
كه‌لێن له نێوان ریزه‌كانی سیستمی سیاسیی ئێران دروستبووه و
مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری رژیمی ئیسلامی له هیچ ده‌وره‌یه‌كی حه‌یاتی
سیاسیی خوێدا وه‌ها هه‌لومه‌رجێكی ئه‌زموون نه‌كردووه. ئه‌م شكاف
و كه‌لێنه تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه و له زه‌میینه‌ی وه‌ها
بارودۆخێكدا مانۆڕی خه‌باتكارانه ئاسانتر، مانادارتر و
به‌نرختره.
-
قه‌ده‌رقودره‌تی ده‌سه‌ڵات و هیمهنهی سیستم
شكا. ئه‌م شكاندنه له چه‌ندین بواردا خۆی نیشان ده‌دات و
زه‌قترینی له‌ناچوونی مه‌شرووعییه‌تی سیاسیی بوو. بوارێكی دیكه‌ی
ئه‌م شكانه له توانای سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی نیشان ده‌دا.
رژیمێك كه بانگه‌شه‌ی درووستكردنی جه‌مسه‌رێك له‌به‌رامبه‌ر
رۆژئاوای ده‌كرد، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستی خاڵی خۆپیشانده‌ران و
به‌تایبه‌ت له رۆژی عاشورا شكستی خوارد و به‌وپه‌ڕی ریسوایی
به‌ره‌كانی جه‌نگی له شه‌قامه‌كانی تاران چۆڵ ده‌كرد. زیندان چوون
بۆته شانازی و چیتر كه‌س له سزاگه‌لێكی وه‌ك زیندان و ئیعدام
ناترسێت.
-
خه‌ڵك توانیهكانی خۆیان كه‌شف كرد.
له‌بارودۆخێكی پڕ له خه‌فه‌قانی سی ساڵه‌ی ئیستبداد و رێگریكردن
له‌به‌رده‌م ئازادانه‌ی چالاكیی ئه‌حزابی سیاسیی، خه‌ڵك خۆیان
ته‌مرینی رێبهربوونیان كرد و هه‌گبه‌یه‌ك ئه‌زموونی به‌نرخیان
به‌ده‌ستهێنا. بوون به خه‌باتكار، بوون به لیدرو بوون به هیوا
بۆ دوارۆژی دیموكراسی له كۆمه‌ڵگای ئێران.
-
ئه‌م
7
مانگ لاپه‌ڕه‌یه‌ك زێڕینی دیكه‌شی نه‌خشاندووه. ژنان، ئه‌و
توێژه‌ی كه به‌رده‌وام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه وه‌ك پله
دوو و وه‌ك كوێله تێڕوانیان بۆ كراوه، هه‌ستانه‌وه، ژیانه‌وه و
رۆژه‌كانی داهاتووی دیموكراسیان له ناقس بوون و له كه‌موكوڕی
رزگار كرد. به‌رچاوتر له هه‌موو مێژووی خه‌باتیان به‌شداریانكرد و
به‌گره به‌رچاوتر له هه‌موو مێژووی خه‌باتی ناوچه‌كه به‌شداریان
كرد. ژنان به‌و حه‌قیقه‌ته گه‌یشتن كه ژیانێكی باشتر و دوارۆژێكی
باشتر بۆ ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا ناگونجێ‌و هه‌ر
بۆیه له ئه‌نجامی ماندووبوون و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تیان
سومبولی خه‌باتی ئه‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانیان پێ بڕدرا.
ئه‌وانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا گۆشه‌یه‌كی بچووك له
ده‌سكه‌وته‌كانی تائێستاكهی خه‌باتی ئه‌م
7
مانگه‌یه‌و له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شانۆیه‌كی دیكه‌ی شكۆدار له
رۆژه‌كانی داهاتوو و به تایبه‌ت له
22ی
رێبه‌ندان، بێ گومان ئاسۆكانی رزگاربوون رووناكتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و فه‌زا سیاسییه‌ی كه ئێستاكه له كۆمه‌ڵگا ده‌بیندرێت،
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقعییهتانهیه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌م
چه‌ند هه‌فته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی ئایینی له ئاراسته‌ی
بێده‌نگبوونی جه‌ماوه‌ر له 22ی رێبه‌ندانه.
|