|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-30
ئیعدام، كاردانه‌وه‌ی پڕ له ریسوایی به‌رپرسان و ئه‌ركه‌كانی
جه‌ماوه‌ر
ماشێنی كوشتار و وه‌حشیگه‌ری كۆماری ئیسلامی دوو لاوی دیكه‌ی كرده
قوربانی و له تازه‌ترین هه‌نگاودا دوو چالاكی سیاسیی به
ناوه‌كانی محمه‌د ره‌زا عه‌لی زه‌مانی و ئارشی ره‌حمانی پوور له
سێداره دران. لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر به په‌روه‌نده‌ی ره‌شی سێ ده‌یه
ده‌سه‌ڵاتداری رژیمی ئیسلامی زیادكرا و له ئه‌گه‌ری درێژه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری سیستمی سیاسیی ئێران ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ده‌یان و
سه‌دان جینایه‌تی له‌وشێوه له داهاتوودا بین. ده‌زگای قه‌زایی
كۆماری ئیسلامی به دوور له هه‌موو پره‌نسیبه یاسایی و
ئینسانییه‌كان سزای ئیعدام په‌سند ده‌كات و دواتر ئه‌م سزایه
جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێ كرانی ئیعدام له‌سه‌ر ئه‌م دوو
كه‌سه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناره‌زایه‌تی جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه،
كه‌چی له‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیدا، ئه‌حمه‌دی جه‌ننه‌تی ده‌بیری شۆڕای
نیگه‌هبان ده‌ستخۆشی له ده‌زگای قه‌زایی ده‌كات و ده‌ڵێت:" بۆ
ره‌زای خوا هه‌ر به‌م شێوه‌ی كه ئه‌م دوو كه‌سه به‌خێرایی له
سێداره‌دران، پیاوانه بوه‌ستن و درێژه به‌م ره‌فتاره‌تان بده‌ن،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ر شوێنێكه‌وه زه‌ربه‌مان لێدراوه له
ئه‌نجامی سستی و لاوازی خۆمان بووه". ئه‌م ئاخونده نه‌خۆشه له
درێژه‌ی فه‌رمایشه‌ته‌كانیدا ده‌ڵێت كه من به زمانی قورئان
له‌گه‌ڵ ئێوه قسه ده‌كه‌م و ئه‌م ره‌فتارانه‌ی ئێوه له كتێبی
ئاسمانی‌دا ئه‌رێنی كراوه.
له راستیدا شه‌رمائاوه‌ره، خۆ راسته كه به‌ربه‌ریه‌ت و
دڕنده‌یی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌یی سیستمی سیاسیی ئێران
بووه، كه‌چی هیچ كاتێك به‌رپرسان به‌مشێوه و بێ په‌رده قسه‌كردن
و هه‌ڵوێستگرتنی له‌م چه‌شنه‌یان نه‌بووه. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام
پێداگری له‌سه‌ر نیگه‌رانی له‌هه‌مبه‌ر سه‌رجه‌می زیندانیانی
سیاسیی ده‌كرێته‌وه، له ناسین و تێگه‌یشتنی چییه‌تی و ماهییه‌تی
واقعی كۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و بۆ جارێكی‌تر جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌م واقعییه‌ته ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رگرتن به
جێبه‌جێكردنی سزای ئیعدامی سه‌رجه‌می به‌ندكراوانی سیاسیی و
به‌تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسیی كورد، ئه‌مرێكی خێرا و بێ
ئه‌ملاولاییه.
كۆماری ئیسلامی له قه‌یرانێكی قوڵدا به‌سه‌ر ده‌بات و چاوه‌ڕوانی
ته‌وحوش و سه‌ره‌ڕۆیی زیاتری لێده‌كرێت. ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی
ده‌بێت و ته‌نیا رێگه‌ی ده‌ربازبوون له هه‌لومه‌رجێكی له‌مشێوه،
به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ناچار كردنی ده‌سه‌ڵات به پاشه‌كشه‌یه.
ئه‌گه‌رچی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌ستبردن بۆ سزاكانی
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، ره‌فتارێكی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵات بووه،
به‌ڵام قوڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی سیستم و نزیكبوونه له
ده‌رفه‌تی مێژوویی
22ی
رێبه‌ندان، خێراییه‌كی زیاتری به‌م ره‌فتارانه داوه و سه‌رجه‌می
ئه‌م هه‌وڵانه له ئاراسته‌ی تۆقاندن و دروستكردنی ئیرعاب له
كۆمه‌ڵگایه. سابقه‌ی هه‌لومه‌رجی له‌مشێوه له ئێران‌دا هه‌یه و
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیدی‌تر له هه‌میشه ئه‌م بابه‌ته
ده‌بیندرێت.
ئه‌م تراژیدیه ته‌نیا به جێبه‌جێكردنی ئه‌م سزا نائینسانییه و
لێدوانی ئاخوندێكی بیرته‌سكی وه‌ك ئه‌حمه‌دی جه‌ننه‌تی كۆتایی
پێنایه‌ت، به‌ڵكوو كه‌سێكی دیكه‌ی له‌و قوماشه، واته ئیمامه
جمعه‌ی ورمێ، مه‌لا حه‌سه‌نییش ده‌ستخۆشی له ده‌زگای قه‌زایی كرد
و پێشنیاری ئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵات داوه كه ته‌رمی ئیعدام
كراوه‌كان به شه‌قامه‌كاندا بگێڕن تا ببێته ده‌رسێكی عیبرت بۆ
هه‌موو خه‌ڵك. به‌ڕاستی باودۆخێكی دڵته‌زێته، خه‌ڵكی ئێران
به‌ده‌ست چ ئینسانگه‌لێكه‌وه گرفتار بوون! ته‌نیا رێگه و دوایین
رێگه، هه‌وڵ بۆ له گۆڕنانی سیستمی سیاسیی ئێرانه و پێویسته
هه‌موو تواناییه‌كان و هه‌موو پتانسیله‌كانی كۆمه‌ڵگا له
ئاراسته‌ی ئه‌م پرسه‌دا به‌سیج بكرێت.
|